KDC

ڕوسیا کۆنترۆڵکردنی کەنارە ئاوییەکانی ماریۆپۆلی ڕاگەیاند

بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکانی ڕوسیا، ژمارەیەکی زۆری هێزی دەریایی ئۆکرانیا خۆیان رادەستی هێزەکانی کۆماری دۆنتیسک کردووە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایاگەیاند، کە پتر لە هەزار سەربازی هێزی دەریای ئۆکرانیا لە ماریۆپۆل، خۆیان ڕادەستی هێزەکانی کۆماری دۆنتیسک کردووە.

ئەلیکساندەر سیمۆنۆڤ جێگری فەرماندەی فەوجی ڤۆستۆکی کۆماری گەلی دۆنتیسک، ڕایگەیاند، کە شاری ماریۆپۆل گەمارۆدراوە و پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی گەڕەکەکانی شارەکە دەستی پێکردووە، یەکەکانی دیکەی ئۆکرانی کە تا ئێستا لە دژی هێزەکانی ڕوسیان، بریتین لە فەوجی ئازۆڤ لە ئێستادا هێزە سەرەکیەکانی ئۆکرانیا لە کارگەی ئەزۆڤستال خۆیان کۆکردۆتەوە، کە بەگوێرەی نوێنەری پۆلیسی گەلی دۆنتسک ئێدوارد باسورین ڕایگەیاند، نزیکەی 3,500 سەربازی ئۆکرانی ماونەتەوە و تا ئێستا بەرگری دەکەن.

هەروەها سەرۆکی کۆماری دۆنێتسک دێنیس پوشیلین ڕایگەیاند، کە هێزەکانی کۆمار دەستیان بەسەر بەندەرە کەنارەیاوییەکانی ماریۆپۆلیاندا گرتووە.

سۆران حەسەن

___

ناڕەزایی کوردانی تاراوگە دژ بە تاوانەکانی تورکیا

KDC

یاریەکانی ئەمڕۆ

nusar1

بەڕێز دیار كوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە ئەمریکا

nusar1