KDC

ئەمەریکا و ژاپۆن مەشقی سەربازی ئەنجام دەدەن

کەشتییە جەنگییەکانی ئەمەریکا و ژاپۆن، بە سەرۆکایەتی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکا، ئەبراهام لینکۆلن، بۆ یەکەم جار لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، مەشقی دەریایی هاوبەشیان لە ئاوەکانی نێوان ژاپۆن و نیمچەدوورگەی کۆریا ئەنجام دەدەن

ڕاهێنانەکان ئامانجیان ئەوەیە کە جێگیری هاوپەیمانی سەربازی ئەمەریکا و ژاپۆن لە نێوان زیادبوونی پێشبینیەکان دەربارەی کۆریای باکوور، کە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی، یا موشەکی ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کەشتی حەوتەمی ئەمەریکا و هێزی بەرگری لە دەریای ژاپۆن رایانگەیاند، کە لە سێ شەممەوە دەستیان بە مەشقی هاوبەشی دەریاییان لە دەریای ژاپۆن ئەنجامداوە.

شیکەرەوەکان باس لەوەدەکەن، کە ڕاهێنانەکان وەک هەوڵێک دەبینن بۆ دوورخستنەوە و وروژاندنی کۆریای باکوور، کە دەتوانێت موشەکی دیکە تاقی بکاتەوە، یا تاقیکردنەوەیەکی ناوەکی ئەنجام بدات.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیە، کاتێک پیونگ یانگ یادی لەدایکبوونی سەرکردەی دامەزرێنەر، کیم ئیل سونگ دەکاتەوە، هیروکازو ماتسۆنۆ، سکرتێری سەرۆکی حکوومەتی ژاپۆن، بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند، کە مەشقە هاوبەشە بەردەوامەکان، ئامانجیان بەهێزکردنی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ژاپۆن و ئەمەریکایە، وە ڕەچاوی وڵاتێکی دیاریکراو ناکەن.
وتیشی: “ئێمە بەردەوام دەبین لە بەهێزکردنی تواناکانمان و هەموو تواناکانمان دەخەینە کار بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەمان”.

___

تاڵبیان پایتەختی دووەم ویلایەتی ئەفغانستانی کۆنترۆڵ دەکات

KDC

چالاکیەکانی مانگی 04 ی ساڵی 2023 ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

بەرشەلۆنە چاوی بە سیاسەتی بلیت فرۆرشتنی یانەکەی دەخشێنێتەوە

nusar1