KDC

ئامارەفەرمییەکان :یەک لەسەر چواری دانیشتوانی ئەڵمانیا پەنابەرن

بەگوێرەی ئامارە فیدراڵییەکانی ئەڵمانیا، زیاتر لە چارەکێکی دانیشتوانی ئەڵمانیا، بە ڕەچەڵەک کۆچبەرن، فەرمانگەی سەرژمێری پێشبینی دەکات کە ژمارەی خەڵکی بنچینە بیانیەکان لە داهاتوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکەن، ئەوەش بەهۆی ئەو لێشاوەی ئەم دواییەی پەنابەرانی ئۆکرانی، کە روویان لەو وڵاتە کردووە.

زیاتر لە چارەکێکی دانیشتوانی ئەڵمانیا بە ڕەچەڵەک پەنابەری بیانین، ئۆفیسی ئاماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەو پۆلێنکردنە ئامارە، کەسێک بە بنچینەیەکی بیانی دادەنرێت ئەگەر یەکێک بێت لە دایک و باوکی، کە لە کاتی لە دایکبووندا ڕەگەزنامەی ئەڵمانی وەرنەگرتووە.

ساڵی 2020، 21.9 ملیۆن کەس لە ڕەچەڵەکی کۆچبەران تۆمارکراون، بەپێی ئامارەکان، هاووڵاتی ڕەسەنی تورکیا، لەسەدا 12یان لە ئەڵمانیان، دوای ئەوان پۆڵەندا لەسەدا 10 و، فیدراسیۆنی ڕوسیا لەسەدا 6 و، لەسەدا 1 یان 308,000 خەڵکی ئۆکرانیان.

لە راگەیەندراوەکەدا، دەزگای سەرژمێریی ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو لێشاوەی ئەم دواییەی پەنابەران لە ئۆکرانیاوە، لەوانەیە لە داهاتوودا ژمارەی خەڵکی کۆچبەرانی ئۆکرانی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.

___

وێبنارێکی تایبەت لەسەر کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو

nusar1

پۆلیسی سویدی سوتاندنی قورئان بە ئازادی کەسی ناودەبات

KDC

ڕێگری لە دەیان هەزار کۆچبەر کراوە

nusar1