KDC

تاهیر هەورامی پێشوازی لە ئەندامی لیژنەی تۆپی پێی دانکورد (Dankurd)کرد

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە ئۆفیسی خۆیی، پێشوازی لە ئەندامێکی لیژنەی تۆپی پێی DANKURD کرد.

تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە ئۆفیسی تایبەتی ڕەوەندی کوردستانی لە ھەولێر، پێشوازی لە بژار سەعید کرد، کە ئەندامی لیژنەی تۆپی پێی DANKURDە لە وڵاتی دانیمارک و، هاوکات ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییە لە دانیمارک

لەم چاو پێکەوتنەدا، بژار باسێکی تێرو تەسەلی و چالاکییەکانی گرووپەکەیان کرد و، تاهیر هەورامیش زۆر بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لێ کردن و، بەڵێنی ئەوەشیدا، کە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پشگیری تیپەکەیان دەکەن و، خۆشحاڵیشن بە هاتنی ئەو گرووپە بۆ ناو ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە دانمارک.

جێی باسە، لە کۆتاییدا ئاڵوگۆڕی چەند بیروڕایەك بۆ پێشخستنی ئەو گرووپە کرا.

___

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ نوێنەری درووزەکان کۆبووەوە

nusar1

کۆڵبەرێکی کورد دەکوژرێت

KDC

وێبنارێک لەسەر شێخ مەحمود و پەیوەندی 100 ساڵەی کورد و بەریتانیا سازکرا

nusar1