KDC

بۆیەکەمجار لە سوید بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاوخواردەمەنی دروستدەبێت

بەگوێرەی دوایین ئامار، هەڵئاوسانی سویدی هەموو پێشبینیەکانی تێپەڕاند و لە مانگی ئازاردا بەرزبوویەوە بۆ 6.1 لەسەدا.

هەڵئاوسان بەرزتر مانای ئەوەیە، کە پێرستی نرخی بەکاربەر لە مانگی ئازاردا بە بەراورد لەگەڵ هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە، هەڵئاوسانی مانگی ئازاردا لەسەدا 1،7 بە بەراورد بە مانگی شوبات بەرزتر بووەتەوە، ئەمەش بە بەرزترین ڕێژەی هەڵئاوسان لە وڵاتەکەدا دادەنرێت لە کانونی یەکەمی ساڵی 1991ەوە.

کارۆلین نیاندەر، پسپۆڕی نرخی فەرمانگەی ئامار، دەڵی، هەڵئاوسان بەشێوەیەکی زۆر بەرزبووەتەوە، ئەوەش لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی گشتی نرخی خواردن و خواردنەوەکان، وە زۆرترین بەرزبوونەوەش نرخی سووتەمەنی و کارەبا بووە.

ئابووریناسان پێشبینیان کرد، کە هەڵئاوسان تا 5.6 لە سەد بەرز دەبێتەوە و، دەڵێن کاریگەری دەبێت لەسەر هەموو خێزانەکان، بەتایبەتی خێزانە کەم داهاتەکان.

ئابووریناسی سوید بانک ماتیاس پێرشۆن، دەڵێ، نرخی خۆراک زیاتر لەوە بەرزبووەتەوە، کە یەکەمجارە بینیویانە.

پێرشۆن ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوان ژیانێکی زۆر ئەرێنییان لە ڕوانگەی خێزانێکەوە بەرێکردووە، بەڵام ئێستا ڕەنگە ڕووبەڕووی بارودۆخێکی جیاواز ببنەوە، هاوکات داواش لە خێزانەکان دەکات، کە بەردەوام چاو بە خەرجییەکانیاندا بخشێننەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا ماتیاس پێرشۆن پێشبینی گەشەی بەهێزی ئابووری سوید کرد و، جەختی لەوە کردەوە کە ئابووری سوید بە جێگیری ماوەتەوە

___

پلەی گەرما لە ووڵاتی کوەیت بەرزترین ئاستی تۆمار کرد

KDC

سڕبیا: شەڕی نێوان کۆچبەرانی سەر سنوری هەنگاریا 6قوربانی لێکەوتەوە

nusar1

ناوەندی بەرلین براندەنبۆرگ دەستەی نوێی ناوەندەکەیان هەڵبژارد

nusar1