KDC

چین :مانۆری سەربازی لە نزیک دورگەی تایوان ئەنجام دەدات


ئەمڕۆ سێ شەممە چین مانۆری سەربازی ئاسمانی و دەریایی لە نزیک تایوان سازکرد

لەمبارەوە وتەبێژی سەربازی چین ڕایگەیاند،مانۆرە سەربازییەکان لە وەڵامی نیازی و ئامانجەکانی بە هەڵەکانی ئەمەریکایە دەربارەی تایوان
هەروەها مەشقی جەنگی هێزەکانی ئاسمانی و دەریایی چین،لە دەوربەری دەریایی تایوان ،ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە تایوان بەشێکی دانەبراوە و هەموو کات لە بەردەم بەرژەوەندییەکانی جوڵەی پویستی دەبێت

مەشقە سەربازییەکانی چین لە ناوچەکە هاوکاتە لەگەڵ سەردانی شەش یاسادانەری کۆماری و دیموکرات بە سەرۆکایەتی سیناتۆری کۆماری بۆب مێندێز سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران بۆ تایوان وەک سیناتۆر مێندێز تایوانی بە “وڵاتێکی گرنگی جیهانی” وەسف کرد.
ئەم لێدوانانە چینی نیگەرانکردووە و پەکین واشنتن ئاگادار کردەوە کە ئەگەر بەردەوام هانی سەربەخۆیی تایوان بدات ئەوا دەتوانن لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیدا کۆتایی بەم گرژو ناکۆکییانە بێنێت

جێی ئاماژەیەلەو کاتەوە کە تایوان بێگەرانەوە بۆ چین سەربەخۆیی ڕاگەیاندووە ئاڵۆزیەکانی نێوانیان بەردەوامە و چین تا ئێستا بە هەرێمێکی جیا خوازی سەیری دەکات و ڕایگەیاندووە بە زەبری هێزیش بێت دەوێت دەستبەسەر ئەم دورگەیەدا بگرێت
تایوان. دورگەیەکی سەربەخۆیە 180 کیلۆمەتر دەکەوێتە خۆرهەڵاتی چینەوە ،ژمارەی دانیشتوانی 23,5 ملیۆن کەسە و شاری تایپی Taipeh پایتەختی ئەو وڵاتەیە

لێکۆڵەرەوان دەڵێن چینیش تایوان داگیر دەکات ،بەڵام لە ئێستادا هەردوکیان سەیری ڕووداوەکان ئۆکرانیا دەکەن

سۆران حەسەن

___

شارەوانی سوید پەنا دەباتە بەر “دەنگی ترسناک” بۆ کەمکردنەوەی کۆبوونەوەی شەوانەی هەرزەکاران

KDC

ناوەندی رەوەندی كورد لە دەرەوە پشتگیری كاندیدی كورد لە میونیخ دەكات

KDC

لە بەردە ڕەش سێ کەس لەکاتی ڕاوە ماسیدانارنجۆکێکیان لە دەست تە قییوە!!!

KDC
KDC

FREE
VIEW