KDC

بەرشەلۆنە چاوی بە سیاسەتی بلیت فرۆرشتنی یانەکەی دەخشێنێتەوە

سەرۆکی بەرشەلۆنە، خوان لاپۆرتا دەڵێ، یانەی کاتالان ڕێگە لە گواستنەوەی بلیتی یارییەکانی پاڵەوانێتی ئەوروپا دەگرێت، کە لە یاریگای خۆمان ئەنجام دەدرێت.

دوای ئەو ڕاپۆرتانەی، کە 30 هەزار هاندەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، ئیینتراخت فرانکفۆرت چوونە ناو یاریگاوە بۆ ئامادەبوون لە یاری نێوان بەرشەلۆنە و ئیینتراخت فرانکفۆرت، بەرشەلۆنە لە خولەکە دەرکرا، ئەوەش دوای ئەوەی یارییەکەی بە ئەنجامی 2 بە 3 دۆڕاند لە ناو یاریگای کامپنۆدا، لە یاری گەڕانەوە لە خولی یۆرۆ لیگ دا.

لە کاتێکدا بەرشەلۆنە چاوەڕێی پشتگیریەکی بەرچاوی گشتی دەکرد لە یاریگای خۆیدا، ئی ئێس پی ئێن، وتی، کە تیمی میوان نزیکەی 30,000 هەواداری هەبوو لە کۆی 79,468 کەس بەرشلۆنە گوتی 37 هەزار و 746 هەوادار هەڵگری بلیتی وەرزی بوون و 5000 هاندەریش لە یاریگادا بوون بۆ سەردانیکردنی گشتی، هاوکات 34 هەزار و 440 هەواداریش بلیتەکانیان لە ڕێگەی دیکەوە کڕیوە و، باقی ئامادەبووانیش لەسەر بانگهێشتی یوفا ئامادەبوون، یانەکە ئەو بلیتانەی بە هەوادارانی ئەڵمانی نەفرۆشت، ئەوانەی ئەم بلیتانەیان کڕیوە دەیاندا بە هەوادارانی ئەڵمانی ئەوە ئاشکرایە.

لاپۆرتا، وتیشی: “نامانەوێت ئەوەی دووبارە لە یاریگای بەرشلۆنە ڕوویدا دووبارە بێتەوە و، ئەوەی پێویستە دەیگرینەبەر، ئێمە بڕیارمان داوە، کە ڕێگە نەدەین بلیتەکان بۆ یارییە نێودەوڵەتیەکان لە خاکی خۆماندا بگوازرێنەوە و، یانەکە بەرپرسیار نییە لە شکاندنی یاساکان، ئێمە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویستمان جێبەجێکردووە بۆ ئەوەی ڕێگری لەو ڕووداوە بکەین، بەڵام کەسانێک هەن سوورن لەسەر ئەنجامدانی ئەو کارە، سەرەڕای ئەو زیانەی کە بۆ یانەکە و هاندەران و ئەندامانی یانەکە هاتووە بۆ پشتگیریکردنی لە کامپی نو”.

___

فەیسبووک و ئینستەگرام ١٥٠ ئەکاونت و گروپی پیلانگێری سریوەتەوە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی -لەندەن سەردانی هیوا گەیلانی دەکەن

nusar1

ڕوسیا سزای بەسەر 287 ئەندامی ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا سەپاند

nusar1
KDC

FREE
VIEW