KDC

دوو هاوڵاتی کوردی ڕۆژهەڵات دوای گەڕانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە دەستگیردەکرێن

دوو هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری قووچانی سەر پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی قووچان، دوو هاوڵاتی کوردیان بە ناوەکانی، جەلال خاکسار تەمەن ٤٤ ساڵ و، حەسەن یەزدانی تەمەن ٤٥ ساڵ دەستبەسەر کردوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاوڵاتییە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و دوای ئەوەی، کە لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕاونەتەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

جێگای باسە، جەلال خاکسار و حەسەن یەزدانی لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کاری جۆشکاری (لەحیم) بوون و، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاوڵاتیە کوردە، نادیارە

___

ئۆکرانیا بۆ گفتوگۆی بێ مەرج لەگەڵ ڕووسیا ئامادەیە

nusar1

چالاکوانێکی کورد سزا دەدرێت

KDC

وێنەی ئەو جەنراڵەی ئەفغانستان بڵاو دەبێتەوە، کە بەڵێنی بردنەوەی شەڕی دژ بە تاڵیبان دا

KDC