KDC

پۆتین :ئۆپەراسیۆنی سەربازی تا گەیشتن بە ئامانجەکان بەردەوا دەبێت

پۆتین بەڵێنی پاراستن و هێنانەدی هەرێمی دۆنباس دەدا

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا، ئەمڕۆ چوارشەممە بەڵێنیدا، کە بەردەوام بێت لە ئۆکراینا و جەختیشی لەسەر گەرەنتی کاری مۆسکۆ لەسەر هێنانەدی ئاشتی بۆ دۆنباس کردەوە.

پۆتین وتی، کە ڕوسیا بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا و بەڵێنی دا، کە وڵاتەکەی ئاشتی و دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی بۆ هەرێمی دۆنباس مسۆگەر دەکات.

پۆتین ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو کارە سەربازییەی مۆسکۆ مەبەستی لێی یارمەتیدانی هاوڵاتیانیانە لە دۆنباس، وتی: “تراژیدیاکەی دۆنباس ڕوسیای ناچار کرد ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی دەست پێبکات”.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس بڵاویکردەوە، UNHCR  ئەمڕۆ چوارشەممە، مەزەندەی کردووە کە کۆی گشتی پەنابەران 5.01 ملیۆن ئۆکرانی بوون، کە زیاتر لە نیوەیان، یان بەلایەنی کەمەوە 2.8 ملیۆنیان، لە سەرەتای شەڕەکەوە ڕوویان لە پۆڵەندا کردووە

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە داوا لە دایک و باوکانی کورد دەکات منداڵەکانیان بۆ فێربوونی زمانی کوردی تۆمار بکەن

KDC

هەڵمەتی (ئێرە کوردستانە) بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێکدانی ناوە کوردیەکان لە ڕۆژھەڵات

KDC

سەرۆک بارزانی :ئیرادەی گەلی کورستان لە چەکی کیمیایی و فرۆکەو مووشەک بەهێزترە

nusar1