KDC

میسر: چەند ناوچەیەکی لە چەکدارانی داعش پاکردەوە و سەرکردەیەکی دیاریش کوشت

میسر: چەند ناوچەیەکی لە چەکدارانی داعش پاککردەوە و سەرکردەیەکی دیاریشی کوشت

دەستەڵاتدارانی میسر بەردەوامن لە پاککردنەوەی سینا لە پاشماوەکانی داعش، کە بە هاوکاری هۆزەکانی سینا توانیویانە گوندەکانی موتڵە و حوسەینیەتی ڕۆژهەڵاتی شێخ زوید پاک بکەنەوە و، سەرکردەیەکی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیەش بکوژن.

سەرچاوەیەکی عەشیرەتی بۆ Al-Arabiya.net ئاشکرایکرد، کە هۆزەکانی سینا لەژێر کۆنتڕۆڵ و سەرپەرشتی هێزەکانی سوپادا، توانیویانە ئەو گرووپانە تێکبشکێنن کە لەلایەن بارەگاکانی داعشەوە گیراون و، لەو دوو گوندە پەناگەیان بۆ دانرابوو، هاوکاتتوانیان مەترسیدارترین فەرماندەی سەربازی داعش لەگوندی ئەلبەردا، بەناوی مستەفا شەعبان ئەبو دەرعا بکوژن، هەروەها دوو سەرکردەی دیکەی داعش لە کاتی هەوڵدان بۆ دەربازبوون بەرەو موتڵەعە رۆشتوون و لەلایەن بۆسەی سوپاوە کوژراون.

ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە ژن و منداڵەکانی داعش خۆیان ڕادەستی خەڵکی هۆزەکان کردووە، هاوکات تەقەمەنی و بۆمبی چێنراوی پێکهاتەکانی داعش لە ژمارەیەک ماڵ و ڕێگا و کێڵگەدا پوچەڵکراونەتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی وتووە، کە هێزەکان سەرکەوتوو بوون لە پاککردنەوەی تەواوی گوندەکانی ناوچەکە، خەڵکانی ئەو گوندانەش دەتوانن بەزووترین کات بگەڕێنەوە ناو گوند و ماڵەکانیان.

لە مانگی شوباتی 2018 سوپای میسر ئۆپەراسیۆنێکی بۆ لەناوبردنی گرووپە تەکفیرییەکان لە باکووری سینا دەستپێکرد و، لە 9ی شوباتی 2018 لە باکوور و ناوەندی سیناش دەستیپێکرد، ناوچەکانی وەک دەلتای میسری و بیابانی ڕۆژئاوای دۆڵی نیلیشی گرتەوە، ئەوەش بەئامانجی توندکردنی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکان و پاککردنەوەی هەموو بەشەکانی میسر لە چەکدارە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان.

___

ئەڵمانیا: سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەکات

nusar1

وڵاتانی ئەوروپا دەیان دپلۆماتکاری ڕووسی بە تۆمەتی سیخوری دەردەکەن 

KDC

ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆسەر پێگەو بارەگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستیپێکرد

KDC
KDC

FREE
VIEW