KDC

وڵاتانی ڕۆژئاوا کۆبوونەوەی لوتکەی مانگانە بۆ هاوکاریکردنی ئۆکرانیا پەسەند دەکەن

لەپاش کۆبوونەوەی لوتکەیی لەسەرداوای ئەمەریکا پتر لە چل وڵاتی هاوپەیمانان لەئەڵمانیا بڕیاریاندا کە هەموو مانگێک جارێک کۆبوونەوەی لوتکەیی لە بارەی پێشهات و پێداویستی سەربازی و مەدەنی بۆ ئۆکرانیا کۆببنەوە
ئەمەو لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە بنکەی سەربازی ڕامشتاین ئەمەریکی لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند کۆبوونەوەی پتر لە چل وڵاتی هاوپەیمان دژ بە هێرشی داگیرکاری ڕوسیا و پشتگیرو هاوکاریی سەربازی و دارایی بۆ ئۆکرانیا هەنگاوێکی مەزنە و هۆکارێکی گرنگە بۆ بەردەوامی لە جەنگ و سەرکەوتنی ئۆکرانیا بەرەپێش دەبات
هەر لەو کۆبوونەوەیە ئەڵمانیا بڕیاری دا بە ناردنی 50 تانکی شەڕکەرو بەرگری ئاسمانی بۆ ئۆکرانیا بنێرێت ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەم هەنگاوەی ئەڵمانیا بە گرنگ ناوبرد

جێی ئاماژەیە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕۆژی دوو شەمە ڕایگەیاند : چەکە ڕۆژئاواییەکان کە بۆ ئۆکرانیاوە دابینکراوە ، ئاماژەیەکن بۆ ئەوەی ناتۆ لە ڕاستیدا خەریکی شەڕی ڕووسیایە و مۆسکۆش ئەو چەکانە وەک ڕاگەیاندنی شەڕە دژ بەڕوسیا سەیردەکات ، و زەمینەی جەنگی جیهانی سێیەم خۆشدەکات و بەکارهێنانی چەکی ناوەکی نزیکتردەکاتەوە

سۆران حەسەن

___

دیداری کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی

nusar1

بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆن دیداری لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی ناشڤیل سازکرد

nusar1

تورکیا :12کۆچبەر لە سەرمادا رەقبوونەتەوە

nusar1