KDC

ئیتلاعات هەڕەشەی کاری نابەجێ لە خانمە دەستگیرکراوێکی کورد دەکەن

سوعدا خەدیرزادە بەندکراوی سیاسی کورد کە دووگیانە، لە گرتووخانەی ژنانی ناوەندی ئورمیە ڕاگیراوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ٧ مانگ ڕاگیرانی بێ دادگایی کرانی، لە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردووەوە، مانی لە خواردن گرتووە و گیانی خۆی و کۆرپە ٨ مانگانەکەی لە مەترسیدایە.

بەگوێرەی ئەو تۆمارە دەنگییەی کە لەناو گرتووخانەی ئورمیەوە دەست هەنگاو گەیشتووە، سوعدا خەدیرزادە دەڵێت، منیان وەک بارمتە لە گرتووخانە ڕاگرتووە، ئەوەش بەمەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ و هەڕەشەیان لێکردووم و، هێزە ئەمنییەکان پێشنیاری کاردانەوەی دوور لە ئەخلاقیان بەرانبەرم کردووە.

سوعدا خەدیرزادە، تەمەنی ٣٢ ساڵە و خەڵکی پیرانشارە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی پیرانشار دەستبەسەرکراوە و بۆ ئورمیە گوازراوەتەوە. ناوبراو دوای ٢٥ ڕۆژ و تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی بۆ گرتووخانەی ژنانی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە و، لەوکاتەوە بێ ئەوەی دادگایی بکرێت لە بەندی ژنان ڕاگیراوە، هاوکات لە خزمەتگوزاری پزیشکی تایبەت بە قۆناغی دووگیان بوونیش بێبەشکراوە.
جێگای ئاماژەیە کە سوعدا خەدیرزادە ئەو کاتەی کە دەستبەسەر کراوە دوو گیان بووە و ئێستا کۆرپەکەی ٨ مانگانە و، مانگرتن لە خواردنی ناوبراو، تەندروستی خۆی و کۆرپەکەی بەرەوڕووی مەترسی دەکاتەوە

___

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لە خاتوو ڕوناک مەولود کرد

nusar1

ناکۆکی ئەورپییەکان لەسەر سیاسەتی پەنابەری بەردەوامە

nusar1

سەرۆکی خاچی سوری نێودەوڵەتی داوایەک لە ڕوسیا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW