KDC

وەزارەتی تەندروستی ئێراق: شێرپەنجەی سنگ لە ناو ئافرەتان زۆربووە

شێرپەنچەی سینگ لە ناو ئافرەتانی عێراق رووی لە زیادبوونە

ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق، ژمارەی سەنتەری چارەسەری شێرپەنجەی لە عێراق ئاشکرا کرد و داوایەکیشی ئاڕاستەی خانمان کرد، کە هۆکاری لە خۆنەپرسینەوەیان بووەتە هەڵکشانی تووشبوون بە شێرپەنچەی مەمک.

سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وەزارەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (AA) ڕاگەیاند: ئەو ستراتیژیەی کە حکومەت هەڵیبەستووە، بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەیە کە ساڵانێکە لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، کە هەریەک لەو نەخۆشخانانە سەنتەرێکی چارەسەری شێرپەنجەی جیایان هەیە و، سەنتەری زوو دۆزینەوەی شێرپەنجەی سینگی ئافرەتان لە نزیکەی 50 ناوەند لە بەغدا و پارێزگاکان هەیە، کە زۆرینەیان کاریگەرن.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە زۆربەی شێرپەنجەکان لە قۆناغی درەنگدا دەدۆزرێنەوە، هەرچەندە ئاڵۆزی لە مەمکدا هەیە، بەڵام نەخۆشەکە درەنگ کەوتووە بۆ بینین بە هەر هۆکارێک لە خۆیان ناپرسنەوە، بۆیە لە قۆناغەکانی دواتردا پێیان دەزانرێت، ئەوەش هۆکارە بۆ زۆری تووشبوونی ئافرەتان بە شێرپەنچەی سینگ.

ئەلبەدر، بە پێویستی دەزانێت، کە تاقیکردنەوەیەکی خولیی ئەنجام بدرێت بۆ حاڵەتە نائاساییەکانی سنگی خانمان، لە ڕێگەی پێداچوونەوەی نزیکترین دامەزراوەی تەندروستییەوە، ئەگەر دۆزینەوەی نەخۆشییەکە لە قۆناغێکی زوودا بێت، ئەوا دەتوانرێت بە ڕێژەیەکی زۆر باش چارەسەر بکرێت.

___

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و سێ ساڵەی ئەنفالی بادینان

KDC

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنارێکی بۆ دکتۆر کامەران حەسەن ڕێکخست

nusar1

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی یادی ڕیفراندۆمیان بەرز ڕاگرت

nusar1
KDC

FREE
VIEW