KDC

ئەڵمانیا ئامادەیە پارەی گازی ڕوسیا بە ڕۆبل بدات


دوابەدوای ڕوسیا هاناردەی گازی بۆ وڵاتی پۆلۆنیا و بولگاریا هەڵپەسارد ،لەبەرئەوەی ئامادەنەبوون گازی هاوردەی ڕوسیا بە ڕۆبل بدات ،لە پێشهاتێکی نوێ ئەڵمانیا ئامادەیە هاوردەی گازی ڕوسیا بە رۆبل بدات

لەمبارەوە گەورەترین کۆمپانیایی وزەی ئەڵمانیا ئونیپێر Uniper ڕایگەیاند کە پارەی ئەو گازە کە لە ڕووسیاوە دەیکڕێت بە یۆرۆ بدات بەڵام لە ڕێگەی هەژمارێکی نوێ کە بە دراوی ڕووسی کراوەتەوە، و دەیگۆڕێت بۆ ڕوبل ئەو پاساوەش بژاردەیەکە لە نێوەندی سزاکانی یەکێتی ئەوروپاو داواکاری ڕوسیا گونجاوە

لە کاتێکدا جەخت لەسەر پابەندبوونی خۆی بە سزاکان کردەوە لەسەر ئەو بنەمایەی کە گواستنەوەی پارەدانەکان بەپێی یاسا سزاکان دەچێت بەڕێوە و لەگەڵ بڕیاری ڕووسیاش گونجاوە.
ئەمەو کۆمپانییای ناوبراو بە تۆری هەواڵی بی بی سی ڕاگەیاند ،ناتوانین لەماوەیەکی کورت دەستبەرداری گازی ڕوسیابین ،ئەوەش بۆ ئابوری ئەڵمانیا باش نییە ،توشی داڕمان و دەرئەنجامەکانی کارەساتی کەمی پێداویستی وزە دەبینەوە
کۆمپانیای ئونیپێر جەختی لە کردنەوەی هەژمارێکی بانکی بۆ گۆڕینەوەی یۆرۆ بۆ ڕۆبل
ئەمەش هاوسەنگی نێوان سزاکان و داواکاری ڕوسیا دەگرێتەوە

جێیباسە ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا بەگشتی گەورەترین هاوردەی وزەی ڕوسیان و لەسەرەتای داگیرکردنی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ڕوسیا 63 ملیار یۆرۆی لە هەناردەی سووتەمەنی فۆسیل (الوقود الأحفوري )بەدەست هێناوە
ئەڵمانیا لە سەدا 25 هاوردەکردنی نەوت و لەسەدا 40ی گازیش پشت بە ڕوسیا دەبەستێت

سۆران حەسەن

___

لەسەر پرسی ئاو، عێراق لەگەڵ ئێران و تورکیا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن

KDC

تورکیا: چالاکوانان سەرزەنشتی شوێنێکی فرۆشتنی جوانکاری دەکەن ،کە زمانی کوردیان بەکارنەهێناوە

nusar1

چەندین داعش لە حەسەكە دەستگیركران

KDC
KDC

FREE
VIEW