KDC

کۆمسیۆنی ئەوروپا: پویستیمان بە 195 ملیار یۆرۆیە بۆ ئەوەی کۆتایی بە وزەی ڕوسیا بهێنین

کۆمیسیۆنی ئەوروپا پێشبینی دەکا پێویستیان بە ١٩٥ ملیار یۆرۆ یان نزیکەی 206 ملیار دۆلاری کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە وزەی ڕوسیا بۆ کۆتایی پێهێنان و پشتنەبەستن بە سووتەمەنی فۆسیلی ڕووسی تا ساڵی 2027

ئەم ژمارانە نزیکن لەوەی کە سەنتەری توێژینەوەی ئاووهەوا ئیمبەر و گڵۆباڵ ڕایانگەیاندووە کە یەکێتی ئەوروپا خەمڵاندنی تێچووی چاوەڕوانکراوەکانی پشتنەبەستن بە گازی سروشتی ڕووسی لە ژێر تێچووی ڕاستەقینەی ملیارەها یۆرۆیە

بەپێی خەمڵاندنەکانی سەنتەرەکە، پشتنەبەستن بەغازی ڕووسی بڕی 203 ملیار یۆرۆی وزەی زیادەی یەکێتی ئەوروپای تێدەچێت تا ساڵی 2030 بەنرخی ئێستا، پێشبینی دەکرێت لەنەمانی پلانی هەمەجۆرکردنی پێداویستیەکان و بەرزکردنەوەی سەرچاوەکانی وزەی نوێ

لەلایەن خۆیەوە، باڵی جێبەجێکاری یەکێتی ئەوروپا پلانی هەیە بۆ بەهێزکردنی سەرچاوەی وزەی نوێ و ئامانجی پاراستنی وزە وەک بەشێک لە پلانی 195 ملیار یۆرۆ بۆ کۆتایی پێهێنانی پشتبەستنی بە سووتەمەنی فسیلی ڕووسی تا ساڵی 2027

بلومبێرگ بڵاویکردەوە، کۆمیسیۆنی ئەوروپا هەروەها پێشبینی دەکرێت کە پێشنیاری زیادکردنی ئامانجی وزەی پاکی خۆی بکات بۆ 2030 بۆ 45٪ لە 40٪ ی ئێستا کاتێک پاکێجێک بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژی ری پاوەر ئی ئۆ کەلە18ی ئایاردا دەست پێ دەکات.

سەرچاوە العربییە

___

ئوسترالیا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی سەنتەری (مەداکتۆ)دەکەن

nusar1

ئەنجوومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی لەبارەی پێشهاتەکانی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە

nusar1

کۆبونەوەیەک بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژاڤا لە مۆرهێد ـ میناسوتا ئەنجامدرا

nusar1