KDC

بەریتانیا ڕێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ فینلەندو سوید واژۆ دەکات

نووسینگەی بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە “ڕێککەوتنێکی مێژووییان لەگەڵ سوید و فینلاند ئیمزا کردووە بۆ بەھێزکردنی ئاسایشی وڵاتەکانیان و بەھێزکردنی توانای بەرگری لە باکوری ئەوروپا لە بەرامبەر ھەڕەشە نوێیەکان

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە سەردانەکەیدا بۆ سوید و فینلاند بۆریس جۆنسن ڕێککەوتنێکی دڵنیای ئاسایشی ھاوبەشیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی سوید و فینلاند ئیمزا کردووە

جۆنسۆن رایگەیاند بەریتانیا بەنیازە پاڵپشتی بۆ ھێزە چەکدارەکانی سوید و فینلاند بکات ئەگەر ڕووبەڕووی قەیرانێک یان ھێرشێک ببنەوە، جەختی لە پشتگیری لەندەن کردەوە بۆ “سیاسەتی ھاوپەیمانی ناتۆ ئاماژەی بەوەشکردووە ڕێکەوتنە نوێیەکان مانای گۆڕانکاری ڕیشەیین لە ھاوکارییە سەربازی و ئەمنییەکانی نێوان بەریتانیا و وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا کە بریتی بوون لە چڕکردنەوەی زانیاری ھەواڵگری و ھاوکاری لە تەکنەلۆجیای مۆدێرن و خێراکردنی بەرنامەکانی ڕاھێنانی سەربازی ھاوبەش.

بەپێی سایتی سکاینیوز ئەم ڕێککەوتنە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوام دەبێت و بۆ بەھێزکردنی توانای بەرگری ئەوروپایە بۆ چەند نەوەیەکی داھاتوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر ھەریەکە لە سوید و فینلاند ئارەزوی چونە ناو ھاوپەیمانی ناتۆیان دەربڕیبوو و لە بەرامبەر ئەو داواکارییەش ڕوسیا ڕایگەیاندبوو لە ئەگەری فراوانکردنی ناتۆ سوید و فینلاند دەبنە بەشێک لە گۆڕەپانی جەنگی داھاتوو

___

پلاسخارت: جیهان بە گرینگییەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

KDC

وەزیری بەرگری تورکیا دڵنیایی دەداتە کورد

KDC

لە پێناو تەندرووستییەکی باش و لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە ئەم کارانە بکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW