KDC

بزوتنەوەی تالیبانی ئیسلامی ئافرەتان لە کۆمەڵگە دادەبڕێت

بزوتنەوەی تیرۆریستی ئیسلامی تالیبان دوای ئەوەی پار ساڵ خۆی بەسەر ئەفخانستان سەپاند ،لەگەڵ ئەوەی وڵاتی ئەفخانستانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دابڕان، خەلافەتی ئیسلامی ڕاگەیاند
لەنوێترین فرمانی خەلافەتی ئیسلامی لە ئەفخانستان جیاکردنەوەی پیاو و ئافرەت لە چێشتخانەو باخچەو شوێنەگشتیەکان تەنانەت ئەگەر هاوسەری یەکتریش بن

هەروەهاپێشتریش بزوتنەوەی تالیبان ،کە بزوتنەوەیەکی تیرۆریستی جیهانی بوو ،فەرمانی داخستنی قوتابخانەکانی ناوەندی بەسەر کچان سەپاند ،نەچوونی ئافرەتان بۆ کارکردن و دەپۆشینی سەرتا پێی ئافرەتان لەکاتی چونە دەرەوەیان ڕاگەیاند

بەرپرسانی تاڵیبان لەشاری هیراتی ڕۆژئاوای ئەفغانستان بڕیاریان دا پیاوان لە ڕێستۆرانتەکان تەنانەت ئەگەر لەگەڵ هاوسەرەکانیان جیابکرێنەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی فەرمان بەچاکە ڕۆژی پێنجشەممە پشتڕاستیکردەوە بە جیاکردنەوەی ژن و پیاو لە پارکەکانیش دەگرێتەوە

دوای گەڕانەوەیان بۆ سەر دەسەڵات، سەرەتا تاڵیبان بەڵێنی دا کەجیاواز لەڕژێمی پێشوویان لە نێوان ساڵانی 1996 و 2001دا دەرکەون ،مافەسەرەتاییەکانی ئافرەتان لەبەرچاوبگرن ،بەمەش دەرگایەک بوو کە کۆمەڵگەیی نێودەوڵەتی بەفەرمی خەلافەتی تالیبان بناسنێت ،ئەو برسیەتی و گرانییەی کە هاوڵاتییانی ئەفخانی هەیانە ،لەلەیەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە هاوکاریان بکرێت ،کە بەپێی ئاماری نەتەوەیەکگەرتووە لە سەدا 45خەڵکی ئەفخانستان پێویستیان بەهاوکاری هەیە

بەڵام ئیسلامییە توندرەوەکان بە خێرایی پاشەکشەیان لە و بەڵێنانە کرد و ، ژنانیان لە ئۆفیسی گشتی دوورخستەوە و نکۆڵییان لێکردن ،ودەرگایی قوتابخانە دوای سەرەتایی بەسەریاندا داخستن

هەفتەی ڕابردووش تاڵیبان فەرمانی دەرکرد کە تێیدا داوا لەکچان و ژنان کرا ،لەکاتی چوونە دەرەوە پێویستە نیقاب بپۆشن

سۆران حەسەن

___

بەڕێوەبەری ئۆفیسی راگەیاندنی کۆنفیدراسیۆن بانگەوازێک ئاڕاستەی کوردستانییانی تاراوگە دەکات

nusar1

دەستگیرانەکەی خاشقچی داوا لە سەرۆکی ئەمەریکا دەدکا پابەندی بەڵێنەکەی بێ بۆ سزادانی تاوانباران

KDC

ناوەندی نەمسا بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتانەوە مەراسیمێکیان ئەنجامدا

nusar1