KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا و کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمانی خولێکی فێربونی زمانی کوردی دەکەنەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا و کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمانی لە شاری بۆترۆپ دەستیان بە خولی زمانی کوردی بە دیالێکتی کرمانجی سەروو کردووە

لە رێککەوتی 22.05.2022 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمانی، خولێکی فێربوونی زمانی کوردی بە شێوەزاری کرمانجی کردووتەوە، کە تێیدا ڕۆژانی یەکشەممە لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆوە لەلایەن مامۆستا فەتاح تیمار وانە دەوترێتەوە.

ئەو کۆرسە بۆ ئەوانەیە کە بە کوردی دەتوانن گفتوگۆ بکەن و، لەڕێی ئەم کۆرسەوە فێری نووسینی کوردی و ڕێزمانی کوردی بەشێوەزاری کرمانجی و پیتی لاتینی بکرێن .

جێی باسە، دەرگای خۆتۆمارکردنیش کراوەیە بۆ قوتابیانی نوێ، ئەگەر ژمارەکەش زیادبێت، دەکرێ پۆلی نوێ بکرێتەوە، بۆیە ماڵباتی کوردی دەتوانن ناوی منداڵەكانیان تۆماربکەن، تا سودمەند بن لەم کۆرسە و ئەم ھەلە لەدەست نەدەن.

___

مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان :ئێران لەساڵی 2021دانزیکەی 280کەسی لەسێدارەداوە

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەرمایەی کوردستانە

nusar1

بەڕێوەبەری گشتی IAEAبە سەردانێک دەگاتە تاران 

KDC