KDC

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یابان بەشداری پرسەی سەرۆکی ئیماراتیان کرد

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یابان بەشداری پرسەی سەرۆکی ئیماراتیان کرد

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی یابان، بە سەرۆکایەتی عەبدولباقی فارس بەشداری پرسەی شێخ خەلیفە کوڕی زاید ئالنەهیان سەرۆکی وڵاتی ئیمارات کرد.

شاندەکە پرسە و سەرخۆشی بەناوی ڕەوەندی کوردستانی پێشکەشی باڵیۆزی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرد و، لە یادشتێکدا بەو بۆنەیەوە هاوخەمی ڕەوەندی کوردستانیان بۆ باڵیۆزی ئیمارەت دەربڕی.

جێی باسە سەرۆکی وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەرەبەیانی ڕۆژی 13.05.2022 لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، وەزارەتی کاروباری سەرۆکایەتی ئیماراتیش، ماوەی 40 ڕۆژ ماتەمینی فەرمی و کاروباری میدیایی ڕاگەیاند.

___

ناوەندی بەلجیکا لەگەڵ پەرلەمانتارێک کۆبونەوە

nusar1

سندوقی سکاڵا لە دامودەزگاکان دەکرێتەوە

KDC

جێگیری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات

nusar1