KDC

ژمارەی منداڵە ئاوارەکانی جیهان لەساڵی 2021,زیاتر لە 25ملیۆن دەبێت

بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی منداڵ پارێزی جیهان، کە ڕێکخراوێکی ناحکومی بەریتانییە، داکۆکی و پارێزگاری لە مافی منداڵان دەکات، بۆ ساڵی 2021 ئاماری ژمارەی منداڵانی ئاوارەی بە زیاتر 25 ملیۆن هەژمار کردووە و، ئەم ڕێژەیەش لەچاو ساڵی 2020 لەسەدا 10زیاترە، کە نزیکەی 23 ملیۆن منداڵ ئاوارە بووە.

ڕێکخراوەکە ئاماژە بەڕێژەی منداڵانی ئاوارە دەکات، کە لەسەدا 42 ئاوارەکانی جیهان پێکدێنن و، ژمارەیان لە دانیشتوانی زۆر وڵات زیاترە، ئەمەش بەهۆی ململانێی چەکداری و توندوتیژی و کارەساتی پەیوەندار بە کەش هەواوە ژمارەکە زۆرتر بوون، ترسی ئەوەش هەیە کە ژمارەکە بۆ ساڵی 2022 زیاتر بەرزبێتەوە، بەتایبەتی کە ملیۆنان کەس ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان لە ئۆکرانیا بەجێبهێڵن.

وەک سایتی مهاجر نیوز بڵاویکردۆتەوە، کە سەنتەری کۆنترۆڵکردنی ئاوارەیی ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویجی، ڕیگەیاندووە، لە کۆتایی ساڵی 2021دا، ژمارەی ئاوارەکان، کە لە جیهاندا دەژین، گەیشتۆتە 59.1 ملیۆن کەس، بە بەراورد بە ساڵی 2020 ژمارەی ئاوارەکان 55 ملیۆن کەس بووە.

جێی ئاماژەیە، کۆی گشتی ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی ڕوویان لە وڵاتانی دیکە کردووە، نزیکەی 100 ملیۆن کەس بوون، کە نیوەیان منداڵ بوون، لەکاتی گەشتەکانیان ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە و، پێویستە لەسەر ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پارێزگاریان لێبکەن.

سۆران حەسەن

___

ئیتڵاعات بە زۆر دەیانەوێ تاوانی کوشتنی کەسێک بخەنە ئەستۆی ئافرەتێکی کورد

KDC

بەریتانیا رەگەزنامەی هاووڵاتیبوونی خۆی لەو کەسانە دەسێنێتەوە کە داعش بوون

KDC

کۆنفدراسیۆن پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برا ئێزدییەکان دەکات

nusar1