KDC

ڕۆمانیا: ژمارەی پەنابەرانی ئۆکرانیا یەک ملیۆنی تۆمارکراون

لەبەردەوامی هێرشی ئۆپراسیۆنی داگیرکاری ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە کۆتایی مانگی دوو، تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی ئۆکرانیا لە رۆمانیا تۆمارکراون.

بەگوێرەی هەواڵی سکای نیوز، لە سەرەتای دەستپێکی هێرشی ڕوسیا بۆ ئۆکرانیا، لە سنووری ئیساشای ڕۆمانیا، ڕۆژانە بەردەوام هاوڵاتیانی ئۆکرانیا بەرەو ئەو وڵاتە دێن، بەپێی دوایین ئامار کە دەستەڵاتدارانی ڕۆمانیا بڵاویان کردۆتەوە، یەک ملیۆن پەنابەری ئۆکرانی لە سنووری ئیساشاوە تۆمارکراون.

پێشبینی زیاتری کۆچبەران دەکرێت، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکانەوە، لە دوای پۆلۆنیا، ڕۆمانیا گەورەترین لێشاوی پەنابەرانی ئۆکرانیای گرتۆتەوە.

جێی باسە، بەگوێرەی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)، لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی داگیرکاری ڕوسیا دژ بە ئۆکرانیا لە 24مانگی دووی 2022، نزیکەی 4.3 ملیۆن هاوڵاتی ئۆکرانیا ئاوارەی دەرەوەی وڵات بوون، نزیکەی 7,1 ملیۆن هاوڵاتی ئۆکرانی لە ناوخۆی وڵات ئاوارەبوون، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵ، ژمارەی پەنابەرانی ئۆکرانیا 8 ملیۆن زیاتربێت.

سۆران حەسەن

___

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی ئالبەرتا دامەزرا

nusar1

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداریی پرسەی ئەندامێکی کۆنگرێسی کرد

nusar1

ڕووسیا زیانەکانی 24کاتژێری ڕابردووی سوپای ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW