KDC

کۆبوونەوەی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کورستانی سازدرا

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و چەند بەرپرس و ئەندامێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئەنجامدا.

تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، لەگەڵ ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و مەمێ مەمۆیی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری و بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی رووسیا و، چەند بەرپرس و ئەندامێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و راگەیاندی ناوەندەکە کۆبووەوە.

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، بە گشتی گفتوگۆ لەسەر کاروچالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کرا، کە بۆ داهاتوو لە رووی لۆبی و راگەیاندن و ئەرک و کارەکانی دابێتی ناوەند لە وڵاتانی دەرەوە بکرێن، ئەوەش بە ئامانجی زیاتر خزمەتکردنی دۆزی رەوای گەلی کوردستان و کوردانی دانیشتووی وڵاتانی تاراوگە.

جێی باسە، لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرس و پێشنیار بۆ کارەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خرانەڕوو و لەلایەن بەشداربووانەوە بۆ کارەکانی داهاتوویان پەسەند کران.

___

بۆچوونی د. خۆشەوی باباک لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

ئاسۆپیرۆتی: پێویستە هەرێمی کوردستان گرنگی بە خوێندنی پیشەیی بدات

nusar1

سێ ڕێکخراوی نێونەتەوەیی داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن منداڵانی پەنابەر دەستبەسەر نەکرێن

nusar1