KDC

تاهیر هەورامی پێشوازی لە بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک و بەرپرسی لیژنەی ناوچەی دانیمارک کرد

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک و بەرپرسی لیژنەی ناوچەی ئەو وڵاتە کرد.

دوێنێ رێککەوتی 18ی7ی2022، تاهیر هەورامی، بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پێشوازی لە سازان گوروون، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک و، هەڤاڵ بەختیار بەرپرسی لیژنەی ناوچەی دانیمارکی پارتی دیموکراتی کوردستان و، شێخ محەمەد و مزفەر ئەحمەد، ئەندامانی ناوەند کرد.

جێی باسە، گفتوگۆ لەسەر کاروچالاکییەکانی هەردوولا لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان کرا و، بە پێویست زاندرا، کە هەموان پێکەوە هەماهەنگییان بۆ کار و پڕۆژەکانی داهاتوو لە خزمەت پرسە نەتەوەییەکاندا هەبێت.

___

کۆبونەوەی ناوەندی بەلجیکا

KDC

شاندی ناوەندی سویسرا سەردانی بەرپرسی دەستەی چاودێری و بەدواداچونی پارتی دەکەن

nusar1

نەرویج : شفا بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی ڕەوەندی کوردستانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە

nusar1