KDC

ئەڵمانیا: وەرزشوانێکی کورد لە کێبەرکێی زۆرانبازی ڕۆمی میدالیایی زیوی دەستەبەر دەکات

لە کێبەرکێەکانی زۆرانبازی ڕۆمی(زۆرانی شان و مل) قارەمانی دێرینەکانی وڵاتی ئەڵمانیا ساسان باوەندپوور زۆرانبازی کوردستانی توانی پلەی دووهەم و میدالیای زیوو بو خۆی دەستەبەر بکات.

ئەم وەرزشۆانە کوردە کە خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە پێشتریش لە زۆرانبازە هەرە باشەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بوە و ئێستا وەکوو پەنابەر لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی.

ساسان باوەندپوور کە لە کێشی ٧٨ کیلوگرم یاری دەکات هاوکات شانی داوتە ژێرباری خەمی نیشتماندا و هاوڕی لە گەل کۆمەڵێکی دی لە وەرزشوانانی پەنابەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەندەران بو خزمەت بە وەرزشی کوردستان و دیپلۆماسی بواری وەرزشی کورد لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە ڕێکخراۆی “ئەنجۆمەنی وەرزشکارانی کورد لە دەرەوی وڵاتیان” دامەزراندوە کە ناوەندەکەی لە وڵاتی نەرویج ە.

شیاوی باسە ئەم وەرزشەوانە کوردە خەریکی ڕاهێنانی زیاترە بۆ بەشداری لە لیگی بوندسلیگای ئەڵمانیا و ئەیەوێت شانازی زیاتر بو خۆی و کورد و کوردستان تۆمار بکات.

مەسعود ناسری

___

نرخی نەوت جارێکی تر بۆ 110دۆلار بەرزبووە

nusar1

لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی تووشبوان فەرەنسا قەدەغەی ھاتووچۆ ڕاناگەیێنێتەوە

KDC

ڕێکەوتنی نهێنی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان ئاشکرا دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW