KDC

نەمسا:ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی ڤیەننا ڕێز لە قوتابیانی سەرکەوتوو دەگرن

ناوەندی ڕەوەند كوردستانى لە نەمسا و ناوەندی کۆمەڵایەت و فەرهەنگی ڤیەننا ئاهەنگێکی ڕێزلێنان بۆ قوتابیانی بەکالۆريا نایاب لە ڤیەنا دەگێڕن

لە مەراسیمی ڕێزلێنانەکە ،بە ئامادەبوونی خوێندکارە هەڵکەوتووەکان و بنەماڵەکانیان، ئیدارەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانى و ئیدارەی ناوەند كوردى لە ڤیەننا و نزار موسا سەرۆکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانى لە نەمسا،و ئەفشین ئاقدیسی ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفیدڕاسیۆن بەڕێوەچوو.

بەڕێز نزار موسا سەرۆکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانى وتارێکی پێشکەش کرد کە تێیدا سوپاسی هەوڵ و کۆششی قوتابیان نایابی کرد و هەروەها سوپاسی بنەماڵەکانیان و هەموو ئەوانەی هاوکاری سەرکەوتنیان بۆ دەستبەرکردنی ئەم پلە نایابەکرد ، بەهیوایی ئەوەی نموونەیان زیاتربێت .


ئاواتی خواست کەئەمانە ببنە پاڵپشت و هاندەری ڕێباز ێکی نموونەیی بۆ خوێندکاران لە… ساڵانی داهاتوودا ، بە ڕێزلێنان و هاندانیان گرنگی زیاتر بە زانست وپلەی نایەبیان بدرێت .

پاشان بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر خوێندکارە سەرکەوتووەکاندا دابەشکرا و لە کەشێکی خۆشی و هیوادا چەپکە گوڵیان پێشکەش کرا، لەگەڵ مێلۆدی مۆسیقا و گۆرانی کوردی، و بەشداریکردن لە دابکێی کوردی لە خۆشی لە نایابی، پشتگیری و هاندان بۆیان دوپاتکرایەوە

___

وێڕای ناڕەزایەتی وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا، زانایەکی بکوژی عێراقی مافی مانەوە وەردەگرێت

KDC

کۆنفیدراسیۆن نەخشەڕێگای کاری هاوبەش و یەکڕیزیی نەتەوەیی تاوتوێ دەکات

nusar1

تەنیا لە مانگی رابردوودا نزیکەی ٣١ هاووڵاتی کورد دەستگیرکراون 

KDC