KDC

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ پارت سەربەستی کوردستان کۆبووە

لە درێژەی کارو چالاکییەکان بۆ ناساندنی کۆنفیدراسیۆن و تیشک خستنە سەر پرس و بابەتەکانی گرێدراو بە کوردستان، پاش کۆنگرەی کۆنفدراسیۆن لە هەولێر، ڕەحیم ڕەشیدی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەندا لەسەر داوا و میوانداری تێکۆشەری سەربەخۆیخواز عارەف باوەجانی، سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان کۆبووە

.
لەو دیدارەدا، سەرۆکی پارتی سەربەستی پێکهاتنی کۆنفدراسیۆنی بە دەسکەوتێکی گەورە بۆ خەباتی دیپلۆماسی کوردستان هەڵسەنگاندو لەم بارەوە ئامادەی خۆیانی بۆ هەرچەشنە هاوکاری و پشتیوانییەک لە پێناو خزمەت بە دۆزی رەوای کوردستان دەربڕی.

رەشیدی، لای خۆییەو سپاسی ئەو پێشوازی و میوانداریە گەرمەی سەرۆکی پارتی سەربەستی کرد، پاشان لەسەر کۆمەڵێک پرسی سیاسیی، گرینگی یەکریزی هێزە کوردستانییەکان و زەروورەتی پەرەپێدان بە تکۆشانی دیپلۆماسی لە دەرەوە دیدو روانگەکانی خۆی بەیان کردو باسی لە ئامانج و بەرنامەکانی کۆنفیدراسیۆن لەم بەستێنەدا کرد.
لەو دانیشتنەدا، کاک عارەف پەرتووکەی خۆی بەن ناوی (بیرەوەرییەكانم لە پێناو سەروەریی نیشتماندا) کە باس لە ژیان، رەنج و کوێرەوەری و بەسەرهاتی دژواری ئاوارەیی و تێکۆشانی کوردێکی هەڵوەدا دەکات لە پێناوی رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان دا، پێشکەش بە نوێنەری کۆنفیدراسیۆن کرد.

لەکۆتایی ئەو دیدارەدا بڕیاردرا ئەو چاوپێکەوتنانە لە داهاتوودا درێژەیان هەبێت.

مستەر_کورد

___

جاشێن رژێمێ جهێ كارێ سه‌دان كاسبكارێن كورد خه‌راب كر

KDC

فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا دامەزرا

nusar1

پەیامی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ریفراندۆمەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW