KDC

تاهیر هەورامی پێشوازی لە خاتوو شادان ساڵەیی کرد

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پێشوازی لە بەرپرسی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و، تێیدا باس لە دروستکردنی سەنتەرێکی هەماهەنگی کرا، بە مەبەستی بەدواداچوونی کەیسی پەنابەرە کوردە بێ سەر و شوێنەکان.

ئەمڕۆ سێ شەممە، رێککەوتی 26ی7ی2022، تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی و، بە ئامادەبوونی مزەفەر ئەحمەد ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، پێشوازی لە خاتوو شادان ساڵەیی،
بەرپرسی بەشی ڕەوەندی کوردی لە ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

جێی باسە، لە میانەی گفتوگۆکانی نێوانیان، هاوکاری و هەماهەنگی و بەدواداچوون بوو بۆ کاروباری پەنابەران بە گشتی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و، پەنابەرانی کورد لە دەرەوەی وڵات بە تایبەتی، هاوکات دروستکردنی سەنتەرێکی هەماهەنگی لە نێوان ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەش بەمەبەستی بەدواداچوونی کەیسی پەنابەرە کوردە بێ سەر و شوێنەکان و، هەماهەنگی کردنی زیاتر لەگەڵ ئاژانس و رێکخراوە خێرخوازییە نێودەوڵەتییەکان.

___

ماڵباتی کۆچکردو حەیدەر بیبۆ قاسم سوپاسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

nusar1

کۆنفیدراسیۆن نەخشەڕێگای کاری هاوبەش و یەکڕیزیی نەتەوەیی تاوتوێ دەکات

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕاگەیەندراوی کۆتایی یەکەمین دیدرای ڕاگەیاند

KDC