KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەڵگەو دیکۆمێنتی ئەو کارەساتانەی دەرهەق بە کوردکراون کۆدەکاتەوە

ئەندامێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بەمەبەستی کۆکردنەوەی بەڵگە و دیکۆمێنت لەسەر ئەو کارەساتانەی، کە رژێمی پێشووی عێراق بەسەر گەلی کوردیان هێناوە، سەردانی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستانی کرد.

دوێنێ دووشەمە، رێککەوتی ۱٥ی ئابی ۲۰۲۲ لەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، موزەفەر ئەحمەد، ئەندامی ناوەندی رەوەندی کوردستانی، سەردانی تاڤگە عومەر بەڕێوەبەری گشتی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستانی کرد، ئەوەش بەمەبەستی کۆکردنەوەی ئەو دیکۆمێنت و بەڵگانەی حکومەتی پێشووی عێراق، لە کارەسات و کۆمەڵکوژیەکانی دەرهەق بە گەلی کورد کردوونی، وەک (راگواستن و دەرکردنی فەیلییەکان، جێنۆسایدی بارزانییەکان، پرۆسەی ئەنفال، کیمابارنی هەڵەبجە، راگواستنی گوند و شاڕۆچکەکانی کوردستان)، دواکارەساتیش جینۆسایدی ئێزیدیەکان، بۆ ئەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی زیاتر ئاگاداری ئەو کارەساتانە بن، کە دەرهەق بە گەلی کورد کراون.

جێی باسە، یەکێ لە ئامانجەکانی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، هەوڵدانە لە رێی وڵاتانی دەرەوە کە ئەو کارەساتانەی بەسەر گەلی کورد هێندراون، بە بەڵگە و دیکۆمێنت پێشکەشی پەرلەمان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤیان بکات، تا وڵاتانی جیهان کارەساتەکان بە جینۆساید بناسێنن.

___

پەیامی کۆنفیدراسیۆن بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید

nusar1

ئێران کوردێکی باکوور دەکوژێت

KDC

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وناوەندی ڕەوەندی کورستانی وێبنارێکی سازکرد

nusar1