KDC

ئوسترالیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان کرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا کۆبوونەوەیەکی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، ئەوەش بۆ پێداچوونەوە بە کاروچالاکییەکانی رابردوویان، هاوکات دانانی پلانی چەند کارێکیش بۆ داهاتوویان بڕیاریان لەسەر درا.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، رێککەوتی ٢/١٠/٢٠٢٢، دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی رەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا، بە ئامادەبوونی عەبدولوەھاب تاڵەبانی، بەرپرسی ناوەند و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەر، یاسین بارزانی و ئیدریس ساڵح بەرواری و، سەفین عەلی، کۆبوونەوە، ئەوەش بەمەبەستی پێداچوونەوە بە کاروچالاکییەکانی رابردوویان و ئەنجامدانی پڕۆژە و چالاکی نوێی ناوەندەکەیان.

لەدەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا، نیگەرانی خۆیان دژی بۆردومانەکانی رژێمی فاشیستی ئیسلامی ئێران دەربڕی، کە ئاڕاستەی ناو خاکی ھەرێمی کوردستانی کردبوون، ھەروەھا پشتگیری تەواوی ناوەندەکەیان بۆ ڕاپەڕینی جەماوەری خەباتگێڕی رۆژھەڵاتی کوردستان دەربڕی.

لەدواییدا بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی ھەندێ چالاکی درا، وەک رێکخستنی ئاھەنگێکی رێزلێنان لە شاعیر و رۆماننووسی باکووری کوردستان، مامۆستا رەزا چۆڵپان و، شاعیری ناسراوی رۆژھەڵاتی کوردستان، مامۆستا حامید رەشیدی زەرزا و، هەندێ چالاکی دیکەش.

جێی باسە، سێ ئەندامی ناوەندەکە، بەهۆی چەند هۆکارێکی جیاوا نەیانتوانی بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.

___

پۆتین :بێشک ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە ئۆکرانیا بەدیدێت

nusar1

پۆلۆنیا کۆتایی بە دروستکردنی پەرژینی سنووری لەگەڵ بیلاڕوسیا ڕاگەیاند

nusar1

تورکیا: هێرشی رەگەزپەرستانە بۆ سەر کوردان بەردەوامە

KDC
KDC

FREE
VIEW