بە ئامادەبوونی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری و بەرپرسی ئۆفیسی راگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هاوکات ژمارەیەکی بەرچاوی ڕەوەندی کوردستانی، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لیوڤن نوێ کرایەوە و دەستەیەکی بەڕێوەبەریی نوێیان بۆ ناوەندەکەیان هەڵبژارد
.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ ی ٦ی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی هەرمن ئەحمەد ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری و بەرپرسی ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هاوکات بەڕێزان ڕێبەر سندی بەرپرسی لیژنەی ناوچەی بەلجیکا، سەمەد گولی نوێنەری مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ د ک ، سلێمان بەرواری و ئومێد گولی و سەیران زاوێتەیی وەک میوان بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کرد، هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانییانی دانیشتووی شاری لیوڤن ئامادەی هەڵبژاردنی دەستەیەکی نوێی ناوەندی لیوڤن بوون، کە لە پرۆسەیەکی دیموکراتیدا ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری و کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لیوڤن-ی وڵاتی بەلجیکا هەڵبژێدران.
سەرەتای کۆبوونەوەکە، بە خولەکێک ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و سروودی نیشتمانیی ئەی ڕەقیب دەستیپێکرد، پاشان وتەی بەخێرهاتن و لیژنەی ئامادەکار لە لایەن ناسک نەسیری پيشکەش کرا،
هەروەها هەرمن ئەحمەد بە ناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگ دا، کە داوای کرد لە ژێر چەتری یاسا و ڕێساکانی کۆنفیدراسیۆن کار بکەن، هاوکات جەختیشی لەسەر تەباییی نێوان رێکخراوە کوردییەکانی وڵاتی بەلجکا کردەوە، کە بە نەفەسێکی نەتەوەییانە و بەرپرسانە کار بکەن و وێنەیەکی جوانی رەوەندی کوردستانیی پیشانی کۆمەڵگەی بەلجیکا بدەن.
دواتر رۆنی مەزڵوم، بە شێوازی داتابەیس باسی لە دامەزراندنی ناوەندەکە کرد و هەروەها باسی لەوەش کرد، کە ئەرک و ئامانجی رێکخراوەکە لە چوارچێوەی دەستووری کۆفیدراسیۆن ڕێکیانخستووە بەو ئامانجەش کار بۆ چالاکییەکان دەکەن.
دوای پشوویەک، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری و رێکخستنەکانی ناوەندی لیوڤن کرایەوە و ئەم بەڕێزانە هەڵبژێردران، کە پێکهاتوون لە:
١- ناسک نەسیری، بەرپرسی ناوەند
٢- عەبدولرەزاق، جێگیری بەرپرس
٣- کەژاڵ زارعی، سکرتێر
٤-رۆنی مەزڵوم، دارایی
٥- سەیران زاوێتەیی، ئافرەتان
٦-هەر یەکە لە ئاراس ڕەسائی و نیهاد جەواهیری وەک یەدەک هەڵبژێردران.
جێی ئاماژەیە، تێکڕای ئامادەبووان پیرۆزباییەکی گەرمیان ئاڕاستەی بەرپرس و جێگر و ئەندامانی نوێی دەستەی ناوەندەکە کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن، پاشان دەستەی نوێی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لیوڤن، ئاماژەیان بەوە کرد، کە خۆیان لە حزبایەتی بە دوور دەگرن و تەنیا کوردستانییانە و نەتەوەییانە خزمەت بە کوردستان و کوردستانییانی وڵاتی بەلجیکا دەکەن .