KDC

فەرەنسا: فیدراسیۆن سیمینارێکیان ڕێکخست

 

بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و چەندان کەسایەتی دیاری کورد و فەرەنسی، فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-فەرەنسا، سیمینارێکیان ڕێکخست.

رۆژی یەک شەممە رێکەوتی 15/6/2025، فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە فەرەنسا، بە بەشداریی چەندان کەسایەتیی دیاری کورد، سیمینارێک و ئێوارەیەکی هونەرییان بە مەبەستی پێشوازی لە یەکڕیزی و یەکدەنگی ماڵی کوردی ڕۆژئاوای کوردستانی لە شاری لیۆن رێکخست.

سەرەتا سەرۆکی فیدراسیۆن عەبدولجەبار شاهین بەخێرهاتنی میوانە  بەڕێزەکان کرد،دواتر سیمینارەکە بە بەشداریی د. مورشید مەعشووق خەزنەوی، ڕۆژنامەنووس غازی گەردی (سەرۆکی کۆمەڵەی جەنگاوەرانی کوردستان) و شوکری بەرواری (جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن)، هاوکات ژمارەیەکی بەرچاوی کوردستانییانی شاری لیۆن و ڕۆژنامەنووس و نووسەرانی کورد و فەرەنسی   بەڕێوەچوو.

پاشان غازی گەردی، لە دەستپێکی وتارەکەیدا باس لە رۆڵی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوین کرد، وەک فاکتەرێکی گرنگی ئاشتی و ئارامی هەرێم و پێکەوەژیان لە کوردستان و مێژووی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان و هەوڵی بارزانی بۆ پاراستنی مافە ڕەواکانی گەلی کورد.

لە پەراوێزی سیمینارەکە، پرۆتۆکۆلێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان کۆمەڵەی جەنگاوەرانی کوردستان و ماڵی کوردستان لە لیۆن La Maisone du Kurdistan de LYON واژۆ کرا.

شوکری بەرواری، باسی لە سەرەتای دامەزراندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ئامانجەکانی کرد و هەوڵەکانی بۆ ڕێکخستنی دیاسپۆرایەکی بەهێز بۆ پاراستنی زمان و ناسنامەی نەتەوەیی و داکۆکی کردنی کۆنفیدراسیۆن لە پرسە هەنووکەییەکانی گەلی کوردستان، هاوکات روونیشی کردەوە، کە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بیرۆکەی مەرجەعی گەلی کورد بەڕێز مەسعود بارزانییە و هەر ئەویش کوردی دیاسپۆرای وەک سامانێکی نیشتمانیی پێناسە کردووە. هەروەها باسی بێلایەنی و سەربەخۆیی کاری کونفیدراسیۆن کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە کۆنفیدراسیۆن بە شێوەیەکی دیموکراسییانە کار دەکات و دوورە لە فشار و کارتێکردن و دەستێوەردانی لایەنە سیاسییەکان.

د. مورشید خەزنەوی، ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی یەکهەڵویستی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان پێشکەش کرد و بە پێویستی زانی هەماهەنگی و یەکدڵییان دیاریبکەن. پاشان باسی دیاسپۆرای کوردستانی کرد و مەترسییەکانی ژیانی تاراوگەی لەسەر زمانی دایک بە تایبەت بۆ مناڵەکان خستەڕوو و هەوڵەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ پاراستنی زمان و کولتووری کوردی بۆ مناڵانی کورد لە تاراوگە بەرز نرخاند. جەختیشی لەسەر کار و چالاکی و ئەرکی تاکی کورد بۆ گەیاندنی دەنگی کوردستان بۆ ڕای گشتیی ئەوروپی کرد.
.
جێی باسە، بە چالاکییە هونەرییەکان و شیعر و میوزیک م هەڵپەڕکێی کوردی کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.

___

یەکەم شەمەندەفەری بارهەڵگر لە پاکستانەوە گەیشتە تورکیا

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە باشووری ئوسترالیا لەگەڵ کۆمەڵەی کوردی کۆبوونەوە 

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد پیرۆزبایی ئاڕاستەی بورهان ئەحمەدی دەکا کە وەک نوێنەری فینلاند بۆ هاوپەیمانی وڵاتانی باکوور

KDC
KDC

FREE
VIEW