KDC

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەسەر چەند پرسێک لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێس کۆبووەوە

 

نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر چەند پرسێکی کورد و کوردستان و ناوچەکە، لەگەڵ چەند ئەندامێکی کۆنگرێسی نزیک لە سەرۆک ترامپ کۆبوویەوە.

مستەر کورد، بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردسانی، لە نزیکەوە چاوی کەوت بە ئەندامانی کۆنگرێس، برایان ماست سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێس، ئەبی حەمادە، جوو ویلسۆن و گلێن گرۆتمەن. لەو دیدارانەدا دوایین پێشهات و ئاڵوگۆڕەکانی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کران.

لە قسەوباسەکاندا بە وردی دوورە دیمەنی سیاسەتی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێگەی کوردستان وەکوو هاوپەیمانێکی گرنگیی رۆژئاوا ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوونی دەربارە کرا. لە لایەکی دیکەوە مەترسییەکانی تیرۆر، رۆڵی تێکدەرانەی ئێران لە ناوچەکە، بڕینی قووتی خەڵکی کوردستان لە لایەن بەغدا لە ژێر کاریگەری ئێران، قەیرانی پرسی هەوڵەکانی ئێران بۆ سازکردنی بۆمبی ئەتۆم و مەترسییەکانی داهاتوو، لەم بەستێنەدا و پێویستی هاوهەڵوێستی جیهانی لەم بازنەدا قسەی لە بارەوە کرا.


هەروەها رۆڵی بەرزی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی داعشدا وەبیر هێنرایەوە. لە لایەکی دیکەوە باس لە کولتووریی پێکەوەژیان و دەوڵەمەندی کوردستان لە بوواری وزەدا و گرنگی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەموو بووارەکانی کوردستان کرا.

لە بەشێکی دیکەدا بە تایبەت بارودۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان و گوشارەکانی ئێران بۆسەر خەڵک و پێویستی کاردانەوەی خێرای نێودەڵەتی و نیازەکانی ئەم مەیدانە بە وردی خرایە بەرباس. هەروەها پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و چەسپاندنی مافی سیاسی و کولتووری کورد لە سوریای نوێ تەورێکی دیکەی باسەکان بوون.

وەکوو نیشانەی بەهێزی پەیوەندیی رەحیم رەشیدی بە نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان، ئاڵاکەی سەرسینگی پێشکەش بە کۆنگرێسمەن جۆو ویلسۆن کرد و ئەویش وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی، باسی لەوە کرد، کە بە هەموو توانایەوە بۆ پشتیوانی کوردستان تێدەکۆشێ.
شیاوی باسە، کە سەرۆک ترەمپ لەگەڵ ئەو تیمە لە ئەندامانی کۆنگرێس پەیوەندییەکی نایاب و دۆستانەی هەیە.

هاوکات بڕیار درا ئەو دیدار و چاوپێکەوتنانە بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە ئاست بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا بەردەوام بن.

___

نوێنەری کۆنفدراسیۆن لە سەنای فەرەنسا وتارێکی پێشکەش کرد

nusar1

ئەڵمانیا کۆبونەوەی لوتکەی پتر لە 40وڵات لە پێناو کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئۆکرانیا ،ڕوسیا لەوبارەوە هۆشداری دەدات

nusar1

کەنەدا: ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئۆتاوا بەشداری لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی کوشتنی ژینا ئەمینی دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW