نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەگەڵ چەند ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکای سەر بە هەر دوو پارتی کۆماری و دیموکرات کۆبووەوە
مستەر کورد بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردسانی، بە ئامانجی تاوتوێکردنی دوایین بارودۆخی ناوچەکە و بیروڕاگۆرینەوە سەبارەت بە ڕەوشی کوردستان و ئەو ڕێرەوە نوێییەی، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ئارادایە، چاوی بە چەند ئەندامێکی کۆنگرێسی هەر دوو حزبی کۆماری و دیموکرات کەوت.
رەحیم رەشیدی، لەو دیدارانەدا لەگەڵ هەر یەکە لە جارێد مۆسکۆڤیتز لە حیزبی دیموکرات، تیم بێرچێت و ڕۆبێرت ئادەرهۆڵت لە پارتی کۆماری، بیروڕای گۆڕییەوە.
لە قسە و باسەکاندا، رۆڵی ڕەوەندی کوردستانی، کار و پڕۆژەکانی کۆنفیدراسیۆن، سیاسەت و دیدی ئەمریکا سەبارەت بە هاوپەیمانەکانی، پرسەکانی گرێدراو بە کوردستان و گرنگی هاوپەیمانی کوردستان و ئەمریکا بۆ سەقامگیری و دەرفەتی ئابووری لە پانتایی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ناوەرۆکی سەرەکی قسە و باسی نوێنەری ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆن بوو لەگەڵ ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس.

