KDC

ناوەندی بەلجیکا بەشداریی رێورەسمێکی تایبەتیان کرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا، بەشدارییان لە رێورەسمی 36هەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سەرکردەی دیاری کوردستان قاسملوو کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 13\7\2025، بە سەرپەرشتی خاتوو ناسک نەسیری، بەرپرسی ناوەند، هەر یەکە لە ئەندامانی ناوەند، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ڕونی مەزڵوم، خاتوو کەژاڵ زارعی، نیهاد جەوهەری، بەشداریی ڕێوڕەسمی 36هەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد، کە لە گۆڕستانی پیرلاشێزی پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو.

 

ناوەندی بەلجیکا، پەیامی هاوخەمی و پشتیوانی خۆیانیان بە نووسراو پێشکەشی بەرپرسی کۆمیتەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بەڕێز بەهادین ئیبراهیمی کرد.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستیپێکرد، دوواتر لە لایەن بەشداربووانی حزب و لایەن و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، دانمارک و بەلجیکا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەشدار بوون ، وپەیامی هاوخەمییان خۆێندرایەوە و تاجە گوڵینەیان لەسەر مەزاری شەهید دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو دانا.

___

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان: لە ماوەیەکی زۆر کورتدا هێزەکانی پێشمەرگە یەکدەخرێنەوە

KDC

سیستانی هاتە سەرخەت

KDC

کۆما ئازادی یا فولکلۆری ل باژارێ دوسڵدۆرف هات دامەزراندن.

nusar1