تیپێکی تۆپی پێی سەربە ناوەندی رەوەندی کورستانی-فینلەندا، بەشداری خولێکی نەتەوە جیاوازەکانی لەو وڵاتە کردووە و توانیویەتی بگاتە خولی کۆتایی.
ناوەندی رەوەندی کوردستانی-فینلەندا و رێکخراوی roda ryی کوردی، کە لە کوردانی رۆژئاوا پێکهاتوون و ئەندامی ناوەندەکەن، پێکەوە تیپێکی تۆپی پێی لاوانی کوردیان بە ناوی کوردستان دامەزراندووە، کە لە سەدا نەوەدی یارییزانەکانیان لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان پێک هاتوون، هاوکات سوودیشیان لە لاوی فینلەندی وەرگرتووە.
تیپی کوردستان تاوەکوو ئێستا 5 یاریی ئەنجام داوە و لە 4 یاریدا سەرکەوتوو بووە، هاوکات 1 یاریی یەکسان.بووە
یارییەکان:
کوردستان – بەڕازیل، تیپی کوردستان براوە بووە.
کوردستان – زامبیا، تیپی کوردستان براوە بووە.
کوردستان – سوودان، یەکسان بوون.
کوردستان – جەزائیر، تیپی کوردستان براوە بووە.
کوردستان _ غانافینلەند، تیپی کوردستان براوە بووە.
جێی باسە، لە ئێستادا تیپی کوردستان سەرکەوتووە بۆ خولی کۆتایی و یەکەم و دووەمی تیپە بەشدار بووەکان. هاوکات ناوەندەکە خاوەنی چل ئەندامی لاوی کوردن و بە نیازن تیپێکی وەرزشی تۆپی پێی بەهێزتر پێکبهێنن و بەشداریی خولە جیاوازەکانی فینلەندا بکەن.


