KDC

فینلەندا: تیپێکی سەربە ناوەند توانیان ئەم پلەیە بەدەستبێنن

 

تیپی تۆپی پێی کوردستانی سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، لە کۆتا خولی نەتەوەکان، توانییان پلەی دووەم بەدەستبێنن.

ئێوارەی 20.07.2025، یاریی کۆتایی خولی تۆپی پێی نەتەوە جیاوازەکانی فینلەندا بەڕێوەچوو، لەم خولەدا تیپی کوردستان ئاستێکی بەرزی نیشاندا و توانی خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی و پلەی دووەم بەدەستبێنێت.

یاریی نێوان هەر دوو تیپی کوردستان و سودان، ئاستێکی ناوازەیان نیشاندا و ئەنجامی یارییەکە بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە بەرژەوەندیی سودان کۆتایی هات.

جێگەی ئاماژە پێدانە، یاریزانانی تیپی کوردستان زۆر ئازایانە و لێهاتووانە توانیان یارییەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و تیپی بەرامبەر ماندوو بکەن، کە تیپی بەرامبەر بە ئەستەم بتوانێت لە گێمی دووەمی یارییەکە و لە خولەکەکانی کۆتایی گۆڵی یەکسانکردن ئەنجام بدەن.

وەک ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی- فینلەندا، دەیانەوێت ئاماژە بەوە بدەن، کە تیپی کوردستان، جێگەی ئومێد و دڵخۆشین بۆ نەوەکانمان لە فینلەندا و دیاسپۆرا، هاوکات سوپاسی ڕێکخەرانی ئەم خولە دەکەن (Helsingin NMKY) ڕێکخراوی (Roda ry)، کە توانییان پێکەوە لەگەڵ ناوەندەکەیان هاوکاریی تیپی کوردستان بن و بە پاڵپشتی یارییزانە لێهاتووەکانیان بگەنە ئەو ئاستە و پلەی دووەمی خولەکە بەدەست بێنن.

هەروەها زۆر سوپاسی هاندەرانی تیپی کوردستان دەکەن، کە ئامادەبوونیان نیشاندەری ئەوە بووە، کە خەمخۆری تیپی کوردستان بوون.

ناوەندەکە، هەروەها دەستخۆشی لە هەڤاڵانی یاریدەدەر دەکەن لەگەڵ تیپی کوردستان.

کاک ڕامین، ڕاهێنەر
کاک سوار سولەیمان، بەرپرسی ڕێکخراوی Roda ry
کاک شاسوار بیلال، سەرپەرشتیار
کاک نەزیر بەرواری، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی

کاک کاروان جەمیل وێنەگر و یاریدەدەر

___

ئەمەریکا زۆرترین هاووڵاتی ئەفغانی بۆ وڵاتەکەی دەگوازێتەوە

KDC

پێشوازی لە ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان

KDC

کاروچالاکیەکانی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠٢٤ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC