KDC

بەلجیکا: شاندێکی باڵای کۆنفیدراسیۆن بریندارانی هێرشەکەی ئەنتوێرپنیان بەسەر کردەوە

 

لەسەر ڕاسپاردەی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، شاندێکی باڵای کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئەنتوێرپنی بەلجیکا، سەردانی ژمارەیەک هاونیشتمانیی کوردیان کرد، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کرابوونە ئامانجی هێرشی لایەنگرانی حکوومەتی دیمەشق.

رۆژی یەکشەممە، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لەسەر ڕاسپاردەی راستەخۆی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، شاندێکی باڵای کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، کە پێکهاتبوون لە، شوکری بەرواری جێگری کۆنفیدراسیۆن، هەرمن ئەحمەد ئەندامی ڕێڤەبەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، مستەفا شاکر بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-برۆکسل، ناسک نەسیری بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستان- بەلجیکا، حەمید سینۆ بەرپرسی کۆمەڵەی ئاشتی
ژیلەمۆ و جگەر نێروێی ئەندامی ناوەندی برۆکسل، سەردانی ئەو هاونیشتمانییانەیان کردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی تەندروستییان بن، کە لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی دووەم لە شاری ئەنتوێرپن، ڕووبەڕووی هێرشێکی چەکداری (بە چەقۆ) بوونەوە، کە لە لایەن ژمارەیەک لایەنگرانی حکوومەتی دیمەشقەوە ئەنجام درا و بە هۆیەوە بریندار کراون.

لەمیانی بەسەر کردنەوەکەدا، شاندی کۆنفیدراسیۆن، بە ناوی سەرپەرشتیاری گشتی و سەرجەم ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنەوە هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ بریندارەکان خواست. هاوکات دووپاتیان کردەوە، کە بە هەموو توانایەکیانەوە پشتیوانییان دەکەن و هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی ماف و سەلامەتییان ئەنجامی دەدەن.

ئەو پەلامارە بۆ سەر کوردانی تاراوگە لە بەلجیکا، هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی هێرشەکانی حکوومەتی دیمەشق بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان. جێی باسە، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وەک دامەزراوەیەکی نیشتمانی، ڕۆڵێکی کارا دەگێڕێت لە ڕێکخستنەوەی کوردانی دەرەوەی وڵات و بەرگریکردن لە ماف و کەرامەتیان لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسی و هەڕەشەیەکدا.

___

گەنجێکی کورد لە وڵاتی سوید کوژرا

nusar1

ئەڵمانیا: ناوەندی دوسلدۆرف و کۆمکار بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری سیمینارێک سازدەکەن

nusar1

ناوەندی دۆسڵدۆرف کۆبونەوەیەکی فراوانیان سازکرد

nusar1