KDC

شاری بۆن بووە ناوەندی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کوردانی دیاسپۆرا

 

بۆن/ ئەڵمانیا –٣١/١/٢٠٢٦
شاری بۆن لە وڵاتی ئەڵمانیا، جارێکی دیکە بوو بە شوێنی خۆپیشاندانێکی گەورەی کوردانی دیاسپۆرا، کە بە سەرپەرشتی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و هاوبەشەکانی بەڕێوە چوو. لەم خۆپیشاندانەدا، نزیکەی چل هەزار کەس لە کوردانی شاری ئەڵمان و وڵاتەکانی دیکەی ئەورووپا بەشدارییان کرد، بەتایبەتیی کۆمەڵێک هونەرمەند و کەسایەتیی سیاسی و ڕێکخراوەیی لەسەر ئاستی وڵاتی ئەڵمانیا و کوردستان هاتبوون و بەشدار بوون.

ئامانجی ئەم خۆپیشاندانە گەیاندنی دەنگی مەزڵومیەتی گەلی کورد بوو بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دووپاتکردنەوەی داواکانی گەلێک، کە داوای ژیانێکی ئاشتیخوازانە و مافە ڕەواکانی خۆی دەکات، مافێک، کە لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا مەشروعیەتی ئەو مافەی هەیە، کە دەوڵەت بێت، بەڵام مخابن بۆ گەلێکی شەست ملیۆنی ئەو مافەی نییە و پارچەپارچە کراوە.

هەربۆیە خۆپیشاندەران بەردەوام بە شێوەیەکی مەدەنی و ئاشتییانە ئەو داوایە بە گەروویەکی پڕ گریان و خەمەوە بەرز دەکەنەوە و دەڵێن: یەکە یەکە یەکە گەلی کورد یەکە، بە هەڵگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، بانگەشەی نەتەوەیی و جۆشوخرۆشەوە لەو خۆپیشاندانە بەشدار دەبن، کە لەژێر بەیداخی نەتەوەییدا دەکرێت.

شاری بۆن، تەواوکەری ئەو خۆپیشاندانانەیە، کە لە وڵاتانی ڕۆژاوا ئەنجام ئەدرێت، هەربۆیە شاری بۆن بووە سیمبولێکی بەرخودان و خۆپیشاندانی ئاشتییانەی گەلی کورد.

ئەم خۆپیشاندانە کاریگەرییەکی بەرچاوی د لەسەر هەستی نەتەوەیی و ڕۆڵی دیاسپۆرا هەبوو، کە ئێستا زیاتر وەک دەروازەیەکی گرنگ بۆ گەیاندنی دەنگی کورد بۆ هەموو جیهان و چاوی میدیاکان لەسەر خۆپیشاندانەکانە.

 

ئامادەکردنی فیچەر : ڕۆژنامەنووس ئەحمەد شێخۆ
پەیامنێر : سینەماکاری بەتوانا نەسرین عابدی

___

ھاتووچۆ لە شەقامەکانی سلێمانی رێکدەخرێتەوە

KDC

لە پەرلەمانی نەرویج سیمینارێک لەسەر پرسی کورد بەڕێوەچوو

nusar1

یۆنان:بە چاودێری حکومەت کۆنگرەی ئابوری لەگەڵ ناوەندی کوردی و یۆنانی سازکرا

nusar1