KDC

لۆکسمبۆرگ: ناوەندی رەوەندی کورستانی دامەزرا

 

بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، ناوەندی رەوەندی کوردستانی-لۆکسمبۆرگ دامەزرا و دەستەی کارگێری  هەڵبژێردران.

رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی٢ی٢٠٢٦ بەسەرپەرشتی شوکری بەرواری جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لۆکسەمبۆرگ، بە فەرمیی هاتە ڕاگەیاندن،کە ناوەندەکە وەک پێشینیەکی نوێ بۆ دیاسپۆرای کوردستانی لەم وڵاتە دەبینرێت و هەوڵێکی نوێیە بۆ یەکگرتنەوەی چالاکی و پاراستنی ناسنامەی کورد.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکە بۆ دامەزراندی ناوەندەکە، شوکری بەرواری جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لە وتارەکەیدا، سڵاو و ڕێزی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفیدرسیۆنی ئاڕاستەی ئامادەبووان کرد و سوپاسی ڕەوەندی کوردستانی لە لوکسەمبورگ کرد بۆ ئەنجامدانی چەندان چالاکی بۆ پشتگیرییان لە رۆژاوای کوردستان.

 

پاشان ئەوەی ڕوونکردەوە، کە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵی 2021، لە هەولێر دامەزرا، خۆی وەک چەترێکی یەکگرتنەوەی کوردستانییان دەناسێنێت و ئەم کۆنفیدراسیۆنە هەوڵ دەدات ببێتە هێزێکی نەتەوەیی و ستراتیجی بۆ گەلی کورد لە دەرەوەی وڵات، هاوکات روونیشی کردووە،کە دامەزراندنی ناوەندەکە تەنها پێشەنگێی نوێ نییە، بەڵکوو هەنگاوێکە بەرەو یەکگرتنەوەی دیاسپۆرا و پاڕاستنی ناسنامە، زمان و چاندی کوردستان لە لوکسەمبۆرگ.

بیرۆکەی دامەزراندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە شێوەیەکی ڕوون و مێژوویی دەگەڕێتەوە بۆ فیکر و ڕامانی کەسایەتییەکی کوردپەروەر کە هەموو ژیانی خۆی لە ژێر ئاڵای کوردستان تەرخان کردووە بۆ خزمەت و خەباتی گەلی کورد. ئەو کەسایەتییە بریتییە لە سەرۆک  مەسعود بارزانی، کە هەمیشە بە دیدێکی نەتەوەیی و ستراتیژییەوە سەیری چارەنووسی گەلی کوردی کردووە.

ئەم بیرۆکەیە لێوەگەڕی ئەزموون و خەباتی درێژخایەنی گەلی کوردە، کە لە ماوەی ساڵاندا بەردەوام بووە لە پێناوی پاراستن و بەهێزکردنی ناسنامە و مافە نەتەوەییەکان. سەرۆک بارزانی دیاسپۆرای کوردستانی وەک سامانێکی گرنگی نەتەوەیی دەبینێت، کە دەتوانێت بەهێزترین پشتگیری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ کوردستان دابین بکات

ناوەندی لۆکسمبۆرگ، بڕیاریان دا، کە لەسەر ئەو باوەڕە کار و خزمەتەکانیان بە شێوەیەکی بێ‌ لایەنانە و دوور لەهەر جۆرە فشاری ئایدیۆلۆژی سیاسی و ئایینی ئەنجام دەدەن.

هاوکات جەختیان لەوە کردەوە، کە هەرکوردێکی دڵسۆزی خاکی پیرۆزی کوردستان ئاڵای کوردستان و خەمخۆری پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد بێت، ئەوا دەتوانێت لەژێر چەتری ئەو ناوەندەدا بەردەوامیی بداتە خەباتی نەتەوەیی.

ڕوونیان کردەوە،کە کۆنفیدراسیۆن بێ‌ لایەنە، بەڵام ڕێز لە هەموو هرزە سیاسییەکانی کوردستان دەگیرێت و خۆی دەبینێت وەک چەتری یەکگرتنەوە و خزمەتگوزاریی نەتەوەیی، نە وەک لایەنێكی سیاسی.
پاشان لە لایەن دەستەی ئامادەکاریی کۆنفرانس و کۆمیتەی هەڵبژێراو ئادەکارییەکانی دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لۆکسەمبۆرگ خرانە روو، کە ناوەندی نوێی لۆکسەمبۆرگ دەبێت بە بنەمای چالاکییەکان لەم بوارانەدا:
• یەکگرتنەوەی دیاسپۆرا لەسەر بنەمای دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ
• پاراستنی زمان، چاند و فۆلكلۆریی کوردستان
• تۆمارکردنی کوردانی لۆکسەمبۆگ و دروستکردنی داتابەیس
• دروستکردنی تۆڕی ژنانی کوردستان و تۆڕی لاوانی کوردستانی لە لۆکسەمبۆرگ
• دروستکردنی تۆڕی لۆبی و دیبلوماسی
• هاوکاری لەگەڵ میدیا و ڕۆژنامەوانان

لە کۆبوونەوەدا دەستەی ئامادەکارسی ناوەندی لۆکسمبۆرگ لە لایەن ئامادەبووان هاتە پەسندکردن بە شێوەیەکی دیموکراسی و پێنج ئەندام هاتنە هەڵبژاردن وەک دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندەکە و دوو کۆمتیەی دیکە، ئەویش کۆمیتەی تۆڕی ژنانی کوردستان و کۆمیتەی تۆڕی لاوانی کوردستانی، کە بەشێکن لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندەکە.

لە لایێکی دیکەوە، شوکری بەرواری لەگەڵ ژمارەیەک لە چەند کەسایەتییە ناسراو و هاوڕێی گەلی کورد لە لۆکسەمبۆرگ کۆ بووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باس و گفتوگۆ سەبارەت بە هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان ناوەندی کۆمەڵگەی کوردستانی و رێکخراوەکانی کۆمەڵایەتیی سەویل لە لۆکسمبۆرگ کرا.
هەروەها هەردوو لایەنەکە لەبارەی دۆخی ناوچەکانی کوردستان باسیان لە دۆخی ئێستای رۆژاوا و ئەو چالاکی و پێشەنگییانەی پێویست بۆ پشتگیری و هاوکارییان کرا، کرد.

___

زەینی نیشتیمان 

KDC

گەنجێکی کوردی دانیشتووی بەریتانیا دەکوژرێت 

KDC

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1