KDC

کچێکی کورد لە ئەڵمانیا پلەی کۆمیسیاری پۆلیسی وەرگرت

لە چوارچێوەی دەستکەوتە بەردەوامەکانی ڕەوەندی کوردی لە تاراوگە، خانمێکی کورد لە ئەڵمانیا دوای بڕینی قۆناغەکانی مەشق و ڕاهێنان بە سەرکەوتوویی، پۆستێکی باڵای ئەمنی وەرگرت و وەک کۆمیسیاری پۆلیس دەستنیشان کرا.

ئەم دەستکەوتە وەک نموونەیەک بۆ توانای ژنانی کورد لە ناوەندە فەرمییەکانی ئەورووپا تەماشا دەکرێت.

ڕۆژی 20ی شوباتی 2026 لە شاری ئۆڵدنبێرگ، بە فەرمی ڕاگەیەندرا کە هێلیکان ڕۆناهی تۆلان وەک کۆمیسیاری پۆلیس لە ئەڵمانیا دەستبەکار بووە، ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە ناوبراو بە سەرکەوتوویی بەرنامەی مەشق و ڕاهێنانی لە سەنتەری تایبەت بە پۆلیسی فیدراڵی لە شاری بامبێرگ تەواو کرد، هێلیکان لە چوارچێوەی دەستەیەکدا دەرچوو کە پێکهاتبوون لە 454 دەرچوو لە ئاستی ناوەندیی پۆلیسدا.

جگە لە کارە ئەمنییەکەی، هێلیکان خاوەنی پاشخانێکی چالاکی مەدەنییە و ئەندامی کۆڕبەندی ئێزیدییەکانە لە ئۆڵدنبێرگ، ناوبراو پێشتر بەرپرسیارێتی دۆسیەی منداڵان و نەوجەوانانی لەو ڕێکخراوەدا هەبووە و ڕۆڵی باڵای بینیوە لە جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی کۆمەڵایەتی لە شارەکەدا، کە ئامانج لێیان خزمەتکردنی کۆمەڵگە بووە.

بنەماڵەی تۆلان لە ئەڵمانیا خاوەنی پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بەهێز و ناسراون لەنێو ڕەوەندی کوردیدا، تێلیم تۆلان کە باوکی هێلیکانە، یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی کوردانی ئێزیدی لە ئەڵمانیا و بەهۆی خزمەتە بەردەوامەکانیەوە پێشتر لەلایەن فرانک واڵتەر شتاینمایەر سەرۆکی ئەڵمانیاوە مەدالیای باڵای شایستەیی فیدراڵی پێ بەخشراوە، گەیشتنی هێلیکان بەم پلەیە، وەک درێژەپێدەری ڕێبازی خزمەتکردن و سەرکەوتنی ئەم خێزانە و تێکەڵبوونی سەرکەوتووانەی کوردان بە دامەزراوە باڵاکانی ئەڵمانیا لێکدەدرێتەوە.

___

فانیسا رەشید: دەبێ کەلتوور و زمانی کورد بە دنیای دەرەوە بناسێنین

KDC

بەڤیدیۆ: پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ڕێکخەران وبەشداربووانی کۆنفرانس لۆزان

nusar1

ڕۆژنامە نووس پێتەر دی فریز کۆچی دواییکرد

KDC