KDC

رێواز فایەق: کۆبوونەوەی داهاتوومان لەبارەی بودجە و لێبڕینی مووچە دەبێت

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، پەرلەمانی کوردستان کۆنابێتەوە تاوەکو کۆبوونەوەی داهاتوو لەبارەی بودجە و مووچە نەبێت.

د.رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەی داهاتوویان لەبارەی پرسی بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبێت.

لەبارەی پشووی هاوینەی پەرلەمانی کوردستان کە 1ـی تەمووزی هەموو ساڵێک دەستپێدەکات، رێواز فایەق دەڵێت ”ئەمساڵ پشوو نییە.” 

ئەگەرچی سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بە رۆژی کۆبوونەوەکە نەکرد، بەڵام بە گوتەی خۆی، هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکە ناکرێت تاوەکو لەسەر پرسی مووچە و بودجە دانیشتن نەکەن و ئێستا ئامادەکاریی بۆ دانیشتنەکە دەکەن.

___

ڕۆژنامە نووس پێتەر دی فریز کۆچی دواییکرد

KDC

بەسەدان کەس لە مەدرید پشتیوانی لە بیابانی خۆرئاوا وسەرکۆنەی هەڵوێستی ئیسپانیا دەکەن

nusar1

یانەی کوردانی بەریتانیا کۆتایی بە خولێکی تۆپی پێ هێنا

nusar1