KDC

چالاکوانێکی کورد لەلایەن ئیتڵاعاتەوە دەستگیکراوە و هۆکارەکەیشی دیار نییە

دوای سێ هەفتە لە دەستبەسەرکرانی چالاکوانێکی مەدەنی لە سنە، تا ئێستاش لە ئیتڵاعاتی سنە ڕاگیراوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی سێ هەفتە لە دەستبەسەرکرانی کەژال نەسری تەمەن ٢٦ ساڵی خەڵکی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە، ناوبراو هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگیراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی نەسری، کەژاڵ لە ڕۆژانی ڕابردوودا یەکجار و ئەویش لە ڕێگای پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنییەوە پەیوەندی بە بنەماڵەکەی کردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی باسکردووە، کە بنەماڵەی کەژاڵ نەسری، لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنەیان کردووە، هەتا ئێستا نەیانتوانیوە چاویان بە ناوبراو بکەوێت و، لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەریش بێبەش کراوە.

کەژاڵ نەسری چالاکوانی مەدەنی و فەرهەنگی دانیشتووی گوندی تەنگیسەری سنە، ڕۆژی یەکشەممە 12ی دێسەمبەری 2021 لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە و، بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا.

شایانی باسە هەتا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ کەژاڵ نەسری، زانیاری لە بەر دەست نییە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی.

___

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

کۆنفرانسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نێدەرلاند ئەنجام درا

KDC

شفا بارزانی و ڕێبەرانی پارتی سوسیالیستی چەپی نەرویج SV کۆبوونەوە

nusar1