KDC

ئەمەریکا پشتگیری ڕێگای دیپلۆماسی بۆ کێشەی ئۆکرانیا دەکات


ئەمەریکا لەگەڵ چارەسەری کێشەی ئۆکرانیایە بە رێگای دیببلۆماسی، گوتەبێژی کۆشکی سپی جەخت لەوە دەکاتەوە، وەڵامی توندیان بەرانبەر رووسیا دەبێت، گەر هەوڵی داگیرکردنی ئۆکرانیا بدات.
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان جۆن بایدن سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ فولودمیر زیلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، ئەمەریکا و هوپەیمانان پشتگیری هەوڵەکان بۆ چارەسەری دیپلۆماسی ئۆکرانیا دەکەن و، هەروەها پشتگیری هەوڵەکان لە پێناو گەیشتنی پڕۆژەی چارەسەری ئاسایشی، کە بڕیارە 9,10 ئەم مانگە لە ئاستی باڵا کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا بکرێت.

جین ساکی گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی وەڵامێکی زۆر توندیان دەبێت، گەر ڕووسیا ئۆکرانیا داگیربکات، هەروەها لە ئێستا دا پشتگیری هەموو هەوڵە دیبلۆماسییەکان بۆ چارەسەری ئاسایشی ناوچەکە دەکەن.
جێی باسە کە لە دوا پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان بایدن و پۆتین لە کۆتای ساڵ، پشتگیری ڕێگا چارە دیپلۆماسیەکان دوپاتکرایەوە.
 
سۆران حەسەن

___

پاسەوانەکانی سنوری پۆڵەندا بۆ بڵاوەپێکردنی پەنابەران لە دەروازەی سنوری لەگەڵ بیلاروسیا گازی فرمێسک ڕێژو ئاو بەکاردەهێنن

KDC

نۆرەی درێژی کۆچبەرانی ئۆکرانیا لە ماشتای سوید

nusar1

کاروچالاکیەکانی مانگی 5ی ساڵی 2024 ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC