KDC

ئێراق هەوڵی کڕینی موشەکی 500s دەدات

حكوومەتی بەغدا وەزارەتی بەرگری عێراقی ڕاسپاردووە هەوڵی بە دەستهێنانی باشترین جۆری سیستمی دژەئاسمانی بدات، ئەوەش بۆ ڕێگری و تێكشكاندنی درۆن-ەكان و دوورخستنەوەی مەترسییەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.

فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق، ئاشكرای كرد كە بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی بەرگری، چاوی لە سیستمی بەرگری دژەئاسمانی جۆری S-500 ی ڕووسییە، چونكە لەمكاتەدا هێزە عێراقییەکان توانای بەرپەرچدانەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان سنووردارە و، ئەو سیستمی دژەئاسمانیەی كە هەیانە، هەم لەڕووی ژمارە و هەم لەڕووی توانایشەوە، لە ئاستی پێویستدا نییە.

جێی ئاماژەیە، كڕینی ئەو سیستمە پێشكەوتووەی ڕووسیا لە لایەن عێراقەوە، ناڕەزایی توندی ئەمەریكای لێدەكەوێتەوە، بەڵام هێشتا نازانرێت هەڵوێست و كاردانەوەی واشنتۆن لە چ ئاستێك و بە چ ئاڕاستەیەك دەبێت

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە داوا لە دایک و باوکانی کورد دەکات منداڵەکانیان بۆ فێربوونی زمانی کوردی تۆمار بکەن

KDC

هێرشی ئەلیکترۆنی گەورەترین هێڵی ئاسمانی تایبەتی ئێرانی کردە ئامانج

KDC

هونەرمەندێکی خەڵکی سلێمانی کۆچی دوایی کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW