KDC

کۆریای باکوور لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک دوو جۆر موشەکی بالیستی لەسەرو خێرایی دەنگ تاقیکردۆتەوە

دوێنێ سێ شەممە سوپای کۆریایی باکوور بڵاویکردەوە :کە موشەکەکێکی تر بالیستی خێراتر لە دەنگ بە سەرپەرشتی کیم جۆن ئونگ سەرۆکی کۆریای باکوور بە ئاراستەی دەریاکان تاقیکردۆتەوە
لەگەڵ ئەوەی کەمتر لە هەفتەیەک کە دووەم جارە کۆریا موشەکی بالیستی تاقیدەکاتەوە ،ئەمەش نیگەرانی کۆمەڵگەیی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە بە تایبەت وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یابان ، بەرپرسەکانی ڕایگەیاند :کە تاقیکردنەوەی موشەکی دووبارە هەڕەشەی ناسەقامگیرو ئاڵۆزی ناوچەکە دەکات

لەلای خۆیەوە فەرماندەیی ئەمریکا لە ناوچەی زەریایی هیند و هێمن ڕایگەیاند :کە ئاگاداری بەرنامەی کاری لە شێوەیەن و کەلەگەڵ ودۆست و هاوپەیمانەکان هەمەهەنگی کراوە
هەروەها راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هەرچەندە هەڵسەنگاندنی ئێمە دەریخستووە کە ئەم ڕووداوە مەترسیەکی ڕاستەوخۆ بۆ ئەمەریکاییەکان و هاوپەیمانەکانمان نییە، بەڵام تاقیکردنەوەی موشەکی بالیستی کاریگەری لەسە ناسەقامگیرو ئاڵۆزبوونی ناوچەکە دەبێت ،وبەرنامەی چەکی نایاسایی کۆریای باکوورمان پیشاندەدات
هەرلەم بارەوە وەزارەتی بەرگری یابان ڕایگەیاند :کە موشەکەکە ئاراستەیی ئاسایی خۆی لایداوە زیاتر لە حەوت سەد کیلۆمەتری بڕیووە

سۆران حەسەن

___

وێبینارێك سەبارەت بە جینوساید بەرانبەر بە کورد

nusar1

سەرکەوتنی بەربژێرە کوردەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکانی شارەوانی لە فینلاند

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەشی ئافرەتێکی کورد دەکات

nusar1