KDC

لە بەرلین 15 هونەرمەندی کورد بە 40 تابلۆ ناسنامە و هێزی ئافرەتانی کوردستان دەخەمڵێنن

بەرلین – ئەڵمانیا
لە چوارچێوەی چالاکییە هونەری و کولتوورییەکاندا بۆ ناساندنی زیاتری هونەری کوردی لە تاراوگە، پایتەختی ئەڵمانیا ئامێزی بۆ پێشانگەیەکی شێوەکاریی تایبەت کردەوە کە تێیدا ڕەنگ و بەهره‌ی هونەرمەندانی کورد، پەیامی داهێنان و ناسنامەی نەتەوەییان گەیاندە ئەورووپا.
پێشانگەکە


لە نێو باڵەخانەی مێژوویی ئالتێ مونزە Alte Münze لە بەرلین، پێشانگەیەکی شێوەکاریی هاوبەش بۆ 15 هونەرمەندی کورد بە ناونیشانی (ڕۆژانی کولتووریی ژنانی کورد) کرایەوە، ئەم ڕووداوە هونەرییە وەک سەکۆیەک بۆ نمایشکردنی تواناکانی ئافرەتانی کورد و تێکەڵکردنی هونەر بە پرسی ناسنامە و کولتوور ڕێکخرا.
ناوەڕۆک و پەیامی هونەری
لاڤە بەیات، خانمە شێوەکاری بەشداربوو لەم چالاکییەدا، تیشکی خستە سەر وردەکاریی بەرهەمەکان و ئاماژەی بەوە دا، پێشانگەکە بەرهەمی دەستی 15 هونەرمەندی لەخۆ گرتووە، بە گوتەی ناوبراو، ناوەڕۆکی تابلۆکان گوزارشت بوون لە هونەر و کولتووری دەوڵەمەندی کوردی، کە تێیدا گرنگییەکی تایبەت بە چەمکەکانی ناسنامە، داهێنانی هونەری، بیرەوەرییە هاوبەشەکان و دەرخستنی هێز و توانای ژنان لە سەرجەم پارچەکانی کوردستان دراوە.
ئامانج لە سازکردنی پێشانگەکە
لەبارەی ژمارەی بەرهەمەکان و ئامانجی سەرەکیی پڕۆژەکە، لاڤە بەیات ڕوونی کردەوە، 40 تابلۆی جیاواز و ناوازە نمایش کراون، ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوە، دروستکردنی فەزایەک بووە کە تێیدا هونەر و ناسنامە و دیالۆگی کولتووری یەکبگرنەوە،هەروەها هەوڵێک بووە بۆ بەرزکردنەوەی دەنگ و پێگەی ژنانی کورد و پشتیوانیکردن لە دەربڕینە کولتوورییەکان بە دیدگایەکی فێمینستی و سەردەمییانە.

ئەم پێشانگە شێوەکارییە کە بە هەوڵی 15 هونەرمەندی کورد ڕێکخراوە، بە یەکێک لە چالاکییە گرنگەکان دادەنرێت لە ساڵی 2026دا بۆ ناساندنی هونەری کوردی لە ئەڵمانیا، بڕیارە دەرگای پێشانگەکە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بە ڕووی هونەردۆستان و ڕەوەندی کوردیدا واڵا بێت، تاوەکو لە نزیکەوە ئاشنای پەیام و هونەری ئەم شێوەکارانە ببن.

___

لەسەدا 83ی هاووڵاتیانی تورکیا ئاکەپە بە هۆکاری خراپی ئابووری دادەنێن 

KDC

ترامپ لە وەرزشێکدا بەرزترین پلەی بەدەست دەهێنێت کە ڕاهێنانی نەکردووە

KDC

٤٧ەمین ساڵیادی باوکی ڕۆحی نەتەوەیی کورد بارزانی نەمر لە شاری زیورخ بەرزڕاگیرا

nusar1