KDC

باران

بارانە باران
دەسپێکی لە ئامێز گرتنی
یەک بە یەکی دڵۆپەکانە
ئای خودایە چەندە جوانە هەورەکان

بارانە باران
تەمی خەمی ئێواران
لەگەڵ ئاهو ناڵەی
بێکەسی غەریبان
وا شاری تەنیوە
کەس دڵنەوایە نابینێ بۆ دەرمان

بارانە بارانە
زوقمی چوارچێوەی گوڵەکان
وا تیشکی خۆر هەڵهات
ئای خودایە چەند کورتە پێکەوە بوونمان

بارانە باران
زستان بەگژ چەما و
بەفر لە چیا جێ پێ دادەکوتێ
ئای لە تەمەن بۆ کوێمان دەبا

سەروەت تۆفیق

___

ئەکتەرێکی ئەمەریکی بە هۆی شێرپەنچەوە کۆچی دوایی کرد

KDC

پەرتوکێک لە پێناو ناساندنی شارەکانی کوردستان بەیەکتر بڵاودەکرێتەوە

nusar1

چەند کارێکی شێوەکاری کورد حوسێن کاکەیی لەسەر (پوولی پۆست )ی فەرمی بەلژیکا

nusar1