بە تەقەی هێزێکی ئێران منداڵێک بریندار دەبێت
هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە شارۆچکەی نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە ئوتۆمبێلێک کرد و منداڵێکیان بە سەختی بریندار کرد. بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە 5ی9ی2021، هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە شوێنێک بە ناوی قەڵوەز، خاڵی پشکنینیان داناوە و لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە تەقەیان لە سەرنشینانی ئوتۆمبێلێک کردووە.......
