KDC

بۆ ئەوانەی زۆر چا دەخۆنەوە

زۆر گرنگه‌ بیخوێنه‌وه‌ بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك ئەو كەسانەی چا زۆر دەخۆنەوە بەهۆی پیربوونەوە درەنگتر تووشی لەبیرچوونەوەو كەمبوونەوەی چاڵاكی مێشك دەبن.

لێكۆڵینەوەكە دەریخستووە، رۆژانە خواردنەوەی سێ كوپ چا ئەگەری تووشبوون بە كەمبوونەوەی چالاكی و یادگەی مێشك بە رێژەی (43%) دادەبەزێنێت، هەروەها كاریگەرە لە پاراستنی مێشك لە نەخۆشی زەهایمەر.

لەمیانەی لێكۆڵینەوەكەدا پسپۆرانی تەندروستی مرۆڤ لە كوالالامپور چاودێری (1500) خۆبەخشیان كردووەو لەبارەی رێژەی چا خواردنەوەیان پرسیاریان لێ كردوون، جگە لەمەش لێكدانەوەو پێداچوونەوەی داتای شەش لێكۆڵینەوەی رابردوویان كردووە كە گشتیان لە هەمان ووڵات بەڕێوەچوون.

بەپێی بۆچوونی توێژەران، كاریگەری چا لەم بوارەدا بە پلەی یەكەم دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی ترشی سیاماین بە رێژەیەكی بەرز تێیدا. (د. جەسیكا سمیس) بەشدار لەم لێكۆڵینەوەیەدا رایگەیاندووە، چەندین لێكۆڵینەوە لەسەر ئاستی جیهان كاریگەری باشی چایان لەسەر مێشك پشتڕاست كردۆتەوە، بەڵام باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن لە كەمبوونەوەی چاڵاكی مێشك و لاوازبوونی یادگە بریتییە لە ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەی پێویست و دووركەوتنەوە لە خواردنی زیانبەخش و جگەرەكێشان.

___

‎سوید پەنابەرێک بە زیندانی و دیپۆرتکردنەوەی سزا دەدات

nusar1

شفا بارزانی لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتی کرێکار (AP)نەرویجی کۆبووەوە

KDC

لە دوای ونبوونەکەی ئیڤانکا ترەمپ دەرکەوتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW