KDC

ھەدەپە : زیاتر لە هەزار و 600 دەستگیركراوی سیاسی لە زیندانەكانی توركیا ژیانیان لە مەترسیدایە

پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە ھەزار و ٦٠٠ دەستگیركراوی سیاسی لە زیندانەكانی توركیا ژیانیان لە مەترسیدایە.

پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) ڕایگەیاند، ھەزار و ٦٠٥ دەستگیركراوی سیاسی و ئەندامی ھێزەكانی ئۆپۆزسیۆن، لە زیندانەكانی توركیا بەھۆی تووشبوونیان بە نەخۆشی درێژخایەن و كوشندەوە ژیانیان لە مەترسیدایە، كە لەو ژمارەیە ٦٠٤ زیندانییان باری تەندروستیان زۆر خراپە و پێویستیان بە چاودێری وردی پزیشكی ھەیە.

ھەدەپە داوای لە پەرلەمانی توركیا كردووە پڕۆژەیەك گەلاڵە بكات، بۆ دەركردنی بڕیاری لێبوردن، بۆ ئەو زیندانیانەی گیرۆدەی نەخۆشی كوشندە بوون.

بەپێی ئامارێكی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤیش، لە ئێستادا زیندانەكانی توركیا زیاتر لە ٢٦٠ ھەزار بەندكراوی تێدایە، كە لە زۆری ژمارەی بەندكراوان ئەو وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی دووەمدایە.

___

شەپۆلێکی تری کرۆنا (کۆڤید ١٩) هەرەشە لە ئەورپا دەکات

KDC

ئێراق بەبڕی 7 ملیار دۆلار ڕێکەوتنێک لەگەڵ وڵاتی چین دەکات

nusar1

پەخشی رادیۆی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە دەست پێدەکات 

KDC